چیرۆکە سەرسوڕهێنەرەکان
کارتۆنی چیرۆکە سەرسوڕهێنەرەکان بەرهەمێکی دۆبلاژکراوی کەناڵی ئافەرینە، دادوەرێک ڕۆڵی سەرەکی ئەم کارتۆنە دەبینێت و لەڕێگەی گێڕانەوە و باسکردنی کۆمەڵێک چیرۆکی نێو قورئان و سوننەت و هاوتاکردنەوەی بە ژیانی ڕۆژانەی خۆی و خێزانەکەی، دەیان وانە و ڕەفتار و بەهای جوان فێری منداڵەکانی دەکات. کارتۆنەکە گونجاوە بۆ منداڵانی سەروو ٨ ساڵ.