سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

کێشەکانی منداڵ لە قوتابخانە و چارەسەریان

دەپرسی: دیارترین کێشەکانی منداڵ  چیە لە قوتابخانە و چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکرێ و هاوکاری منداڵ بکرێ تا ڕووبەڕوی "ترسی لەقوتابخانە" ببێتەوە؟

چەندین کێشە ڕووبەروی منداڵ دەبێتەوە لەقوتابخانەدا و تەنها لە لاوازی ئاستی خوێندندا کورت ناکرێنەوە کە دەکرێ هۆکاربێ بۆ ئەو کێشانە، بەڵکو زۆر کێشەی گەورەتر هەن و دێنە ئاراوە، کەواتە: دیارترین کێشەکانی منداڵ چین لەخوێندنگەدا؟

گرنگترین کێشەکانی منداڵ لەخوێندنگە :

هەروەک لەسەرەتاوە ئاماژەمان پێدا لاوازی ئاستی خوێندن تاکە گرفت نیە کە منداڵ ڕووبەڕوی دەبێتەوە، بەڵکو کێشەی ترسناکتر هەیە کە لێرەدا بۆتان ڕووندەکەینەوە.

مووبەکردن: بەترسناکترین کێشە دادەنرێ کە لەقوتابخانەدا ڕووبەڕوی منداڵ دەبێتەوە، ئەکرێ لەلایەن هاوڕێکانی یاخوود مامۆستاکانەوە ڕوبدات. لەم دۆخەدا ئاگادارت دەکەینەوە کە وریای هەڵسوکەوتی منداڵەکەت بە کە ئایا نیشاندەری ئەوەیە کەمنداڵەکەت قوربانی هەراسانکردن بێت یاخوود نا؟

دژایەتـی: ڕووبەڕوی منداڵ دەبێتەوە لەلایەن هاوڕێکانیەوە یان مامۆستاکانی ئەمە سەرەڕای هەبوونی یاسا لەقوتابخانە بۆ ڕێگری لەنزیکبونەوە لەشەڕانگێزی زارەکی و جەستەیی لەگەڵ منداڵ.

گێچەڵی سێکسی: بە خراپترین جۆری کێشە هەژماردەکرێ کە ڕووبەڕوی منداڵ دەبێتەوە لەقوتابخانەدا، لەسەر خێزان پێویستە ئاگاداری ئەونیشانانەبن کە دەریدەخەن منداڵ کەوتبێتە ناو ئەوکێشەیە.

هەستکردنی منداڵ بەشەرمەزاری : ئەمەش لەقوتابخانەدا تێکەڵنەبوون و بارێکی وەهای لا دروستەکات کە توشی گۆشەگیری دەبێت و ئارەزووی چوونە قوتابخانەی نامێنێ.

کێشەی فێربوون: لەئەنجامی گرانی بابەتەکانی ساڵی نوێی خوێندن و زۆری ئەرکەکانی ماڵەوە و لاوازی وەرگرتنی هەندێک لەوانەکان لای منداڵ.

چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ کێشەکانی منداڵ لەخوێندنگە :

دوای ئەوەی دیارترین کێشەکانی منداڵمان لەخوێندنگەدا دەستنیشان کرد، پێویستیش دەکا چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بارودۆخانە بخەینەڕوو کە ئەمانەن :

بەهێزکردنی کەسایەتی منداڵ پێش چوونە قوتابخانە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەراسانکردن و دژایەتی و توندووتیژی نەبێتەوە و بتوانێ بەئاسانی تێکەڵی هاوڕێکانی ببێت.

بەوردی چاودێری کردنی ڕەفتاری منداڵ بۆئاگاداربوون لەدەرکەوتنی هەرنیشانەیەکی تووشبونی بە "هەراسانکردن و گێچەڵی سێکسی " .

هاندانی منداڵ بۆ ڕاهاتن بە کەشی قوتابخانە و بەشداریکردن لەهەموو چالاکیەکان ئەمەش بۆ زیادکردنی متمانەبەخۆبوونی و بەدەستهێنانی هێز و سەرکەوتن.

هاندانی منداڵ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی لەکاتی تووشبوونی بە توندوتیژی لە قوتابخانە بەجۆرێ کە هەوڵی شاردنەوەی نەدات و داوای هاوکاری بکات لەمامۆستاکانی یاخود خێزان.

پەروەردەکردنی منداڵ بەشێوازێکی دروست و هاندانی بۆ بێدەنگ نەبوون لەکاتی ڕوودانی گێچەڵی سێکسی زارەکی و جەستەیی و هەراسانکردندا و بەپەرچدانەوەی زۆر خێرا لەکاتی ڕوودانی ئەم ڕەفتارە ناشرینەدا.

کەمکردنەوەی ئەو پەستانە دەرونیانەی ڕووبەڕووی منداڵ دەبێتەوە لەقوتابخانە و تیگەیشتن لەو سەختیانەی دێنەڕێی لەفێربووندا لەڕێگەی هاوکاریکردنی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی قوتابخانەی و گفتوگۆکردن لەگەڵ مامۆستاکانی لەبارەیەوە.

دوورکەوتنەوە لە لێدان و ئازاردانی لەکاتی لاوازی خوێندن چونکە ئەمە کێشەکە زیاتر دەکات لەبری چارەسەرکردنی.

وەرگێرانی : سومەیە محمد


4804 جار بینراوە‌
14/12/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020