سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

بۆچی منداڵەکەم نینۆکی دەجوێ؟

نوسینی : دەروونناس ئیدریس نوری

زۆرێکمان بەمنداڵی بەم قۆناغەدا تێپەڕیو
وین، کە لانیکەم چەند جار نینۆکمان بەددان قرتاندووە، بەجۆرێک وەک خوویەکی خراپ ڕۆڵی گێڕاوە. نینۆک جووین لە سەرەتادا کەسەکە بە وویستی خۆی ئەو کارە دەکات، پاشان بە ڕۆشتنی کات ئەگەر هاتوو بەردەوامی هەبوو، ئەوا دەبێتە "عادەت" خوو، ئەوکات دەبێت چارەسەری گونجاو و پێویستی بۆ بکرێت.

نینۆک جووین بەزۆری لە تەمەنی منداڵییدا دەست پێدەکات، توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە ٪٦٠ ی منداڵان دووچاری ئەم کێشەیە دەبن، وە ٪٤٥ ی هەرزەکاران ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە، لە دوایی تەمەنی ١٨ ساڵی بەزۆری ئەم گرفتە کەم دەکات و هەندێ جار بەتەوایی نامێنێت، بۆیە بەڕێژەیەکی کەم لە تەمەنی گەورەساڵاندا هەستی پێ دەکرێت .

هۆکارەکانی گرفتی "نینۆک جووین" دەگەڕێتەوە بۆچی؟

دڵەڕاوکێ و ماندوویەتی گرنگترین هۆکارن بۆ ئەم حاڵەتە.

نائومێدی و هەست بەتەنهایی هۆکارێکی ترن بۆ درووست بوونی ئەم کێشەیە.

یەکێکی تر لەهۆکارەکان بۆماوەیە، کە ڕۆڵی سەرەکی زۆر دەبینێت لە گواستەوەی زۆربەی نەخۆشی و گرفت وحاڵەتەکان.

یەکێکی تر لەو هۆکارانە، هەبوونی بۆشاییە لە دەروون و هزری کەسی تووش بوو.

هەندێ جار هەندێ نەحۆشی تر کاریگەری دەبێت لەسەر ئەم حاڵەتە وەک (OCD ) واتە: واسواسی، زۆر جار بەهۆی ئەو واسواسی یەی کە لە هزری کەسەکە درووست بووە، سەردەکێشێت بۆ خۆبەتاڵکردنەوە، لەڕێگەی جوینی نینۆکەکانی یەوە، تادەبێتە خوویەکی بەردەوام.

هەندێک لەو منداڵانە هەڵگری کۆمەڵێک کێشەی وەک ADHD واتە فرەجووڵە، یان ODD گرفتی نافەرمانی، کە بەهۆیەوە ناخودئاگا نینۆکیان دەجوون، زیان بە پێست و نینۆکەکە دەگەیەنن، سەرەڕایی هەندێ جار بە هۆیەوە خوێن لەو جێگەیە دێنن وهەست بە کزانەوەو ئازاردەکەن، ڕەنگە میکرۆب لەو جێگەیە بچێتەژوورەوە، کەسەکە دووچاری نەخۆشی تری بکات، ڕەنگە بەهۆی بەرکەوتنی پیسی بە نینۆک، دوورنی یە منداڵەکە لەڕێگەی ئەم حاڵەتەوە میکرۆبەکە لە نینۆکییەوە نەگوازرێتەوە بۆدەمی.

چارەسەر:

پێویستە ئەو نینۆکەی منداڵەکە خووی پێوەگرتووە دەیجووێت، بەمادەیەکی بێ زیانی" تاڵ" بدرێت لەو نیونۆکەی، واتە بەهۆی لێدانی مادەیەکی "تاڵ" یان "تووون" منداڵەکە هەرکات دەمی برد بۆ پەنجەی دەزانێت، دەمی تاڵ دەبێت، ناچارە ئیتر ئەو کارە دووبارە ناکاتەوە.

ڕێگە نەدرێت نینۆکەکەی درێژبێت، کورت بکرێتەوە، بۆئەوەی دەرفەتی ئەوەی بۆ نەڕەخسێت دانی لێ گیربکات.

هەندێ دەرمان کە دەبێت لەژێر ڕێنمایی پزیشکی تایبەت بدرێت بە منداڵەکە.

هەناسەی قوڵ و دانەوەی بەهێواشی.

دەستکێش و باندیجی تایبەت هۆکارێکی باشن بۆیارمەتی دان لە دوور کەوتنەوەی نینۆک جووین.

هەوڵ بدرێت منداڵەکە کاتەکانی بۆ پڕبکرێتەوە، هەست بەتەنهایی و دڵەڕاوکێ نەکات.

پێویستە دایک وباوک بۆی ڕوون بکەنەوە، نابێت زۆر سەر زەنشتی منداڵەکەیان بکەن، لێدان و تووڕە بوون، هیچ کات چارەسەری درووست نین، بۆیە پێویستە بەخێوکار لە چارەسەری ئەم حاڵەتە، توندووتیژی ڕەت بکاتەوە.

ئەگەر هەموو ئەوانەی لە سەرەوە باسکرا، ئەنجام دراو بێ سود بوو! ئەوا پێویستە بەزووی، سەردانی پزیشکی پسپۆڕ  بکرێت؛ چوونکە دوورنییە منداڵەکە بەهۆی نەخۆشی یان گرفتی ترەوە توانایی کۆنترۆڵی خوودی لەدەست دابێت. 

3967 جار بینراوە‌
12/08/2021

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020