سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

منداڵەکەم لە دایکی دەدات چی بکەم؟

دەکرێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕێنماییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو منداڵانە بکرێت کە ڕوبەڕوی دایکیان دەبنەوە و پەنا بۆ لێدان دەبەن:

ڕاستەوخۆ وەستاندنی

ئەوکاتەی کە منداڵ لە دایکی دەدات، پێویستە لەسەر دایکەکە ڕاستەوخۆ دەستی بگرێت تاکو نەتوانێت جارێکی تر دەست بوەشێنێت، پاشان دەکرێ لە خۆی دوربخاتەوە و هەردوو قۆڵی بە شێوەی لێکدان بخاتە سەر یەک و بە دەستەکانی بیگرێت تاکو بەتەواوی کۆنترۆڵی بکات، دواتر بە قسەی جوان و لەسەرخۆ بۆی ڕونبکاتەوە کە زۆری خۆش دەوێت بەڵام ڕقی لەو ڕەفتارەیەتی و لەوکاتەی کە ئەو دەست دەوەشێنیت خۆشی ناوێت[1].

دەربڕینی توڕەیی

پێویستە زۆر بەباشی بۆ منداڵەکە ڕون بکرێتەوە کە نابێت لەکاتی هەستکردن بە توڕەیی پەنا بۆ توندوتیژی و لێدان ببات، وە توڕەیی تەنها بریتی نیە لە توندوتژیژی و لێدان، توڕەیی هەستێکی سروشتی مرۆڤە و دەتوانێت بۆ دەربڕینی ئەو هەستە پەنا بۆ لێدان و توندوتیژی نەبات، وە تێیبگەینێت کە لێدان کارێكی جوان و باش نیە و لەلای خەڵکی بێزرا و ناشرینە و ئەکرێ ببێتە هۆی زیان گەیاندن زۆر زیاتر لەوەی کە بیری لێدەکاتەوە، وە پێویستە هەموو ئەمانەش لەسەرخۆ پێی بوترێت و ڕەچاوی بەکارهێنانی وشەی جوان و باش بکرێت 1 .

جیا لەوەش پێویستە یارمەتی منداڵ بدرێت بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی تر بۆ دەربڕینی هەستی توڕەیی لە جیاتی پەنابردنە بەر لێدان، بۆ نموونە هەندێ دەستەواژەی سادە: " من توڕەم"، یان "ئــەوەم دەوێت"، وە دایکی تێی بگەیەنێت کە بە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژانە دەتوانێت لێی تێبگات و بزانێ کە منداڵەکە چی دەوێت و کێشەکەی چارەسەر دەکات 1 ، وە دەشکرێت کۆمەڵێک ڕێنمایی بداتێ کە چۆن بتوانێت بەسەر توڕەیی خۆیدا زاڵ ببێت و توڕەییەکەی کۆنترۆڵ بکات، بۆ نموونە، دانیشتن، دەستنوێژگرتن، هەناسەدانی قوڵ، گۆڕینی شوێنەکەی 2 .

سزادان

پێویستە دایکەکە هەندێ سزا دیاری بکات کە بتوانێت لەکاتی پەنابردنی منداڵەکەی بۆ لێدان بیانسەپێنێت بەسەریدا، ئەمەش ئەکرێ لە منداڵێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازبێت، دەکرێ هەندێ منداڵ لەکاتی توڕەبووندا شوێنەکەی بگۆردرێت یان ئەو بارەی کە تیایەتی بگۆڕدرێت بۆ نمونە ئەگەر بە پێوەیە دانیشێنرێت، یان لە ژورێکەوە بۆ ژوڕێکی تر ببردرێت، یاخود دەکرێ هەندێ منداڵی تر سزا بدرێت بە لێسەندنەوەی و زەوتکردنی هەندێ یاری و شتی دڵخوازی بۆ نمونە، لێسەندنەوەی یاریەکانی بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر 2 .

پاداشتکردن

دەکرێ دایکەکە شێوازی پاداشتکردن بەکاربهێنیت بۆ کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی توندوتیژی منداڵەکەی بەجۆرێک ڕۆژەکە دابەش بکات بۆ چەند ماوەیەک، ئەگەر منداڵەکەی بە نموونە لە تاقی بەیانیدا توڕەنەبوو و پەنای نەبرد بۆ توندوتیژی دەکرێت بۆ ئەو ماوەیە پاداشتی بکات، وە مەرج نیە پاداشتەکە تەنها پارە و شتی مادی بێت، بەڵکو دەکرێ قسەی جوان و پیاهەڵدان و سوپاسکردنی بێت 2 .

دورکەوتنەوە لە لێدان

پێویستە دایکەکە دوربکەوێتە لە پەنابردنە بەر لێدان لەکاتێكدا کە منداڵەکەی ڕوبەڕوی دەبێتەوە و توندوتیژی دەنوێنێت بەرامبەری، چونکە ئەگەر دایکەکە پەنابەرێتە بەر لێدان ئەوا ئەو قەناعەتە لای منداڵەکە دروست دەکات کە بەڵی لێدان چارەسەرێکی گونجاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شتانەی کە حەزی لێنین و نایەوێن، هەروەک چۆن دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە زیاتر گرنگی بداتە لێدان پەنا بەرێت بۆی، بۆیە زۆر پێویستە دایکەکە ئارامی خۆی بپارێزێت و لەسەرخۆ بێت و بەشێوەیەکی نەرم و ‌هێواش مامەڵەی لەگەڵ بکات 3 .




  ســــــەرچــاوەکـــــــــــــان


11057 جار بینراوە‌
08/04/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020