سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

شەش بنەما بۆ پەروەردەكردنی منداڵ


یەكێك لەو كارە قورسانەی‌ دوچاری‌ دایك‌و باوك دەبێتەوە پەروەردەكردنی‌ منداڵەكەیانە، چونكە ئەركێكە پێویستی‌ بەزانیاری‌‌و لێهاتوی‌ هەیە بەپێچەوانەوە كاردانەوەی‌ خراپی‌ دەبێت لەسەر منداڵ بۆیە پێویستە ڕەچاویچەند بنەمایەكی‌ سەرەكی‌ بكرێت لەپەروەردەكردنی‌ منداڵدا لەوانە
:

1) رێزگرتن : نهێنی‌ سەركەوتنی‌ هەموو پەیوەندیەك بریتیە لەڕێزگرتن لەیەكتری‌ بۆیە دەبێت بەرێزەوە لەگەڵ منداڵ قسە بكرێت لەهەر ژینگەیەكی‌ جیاوازدا بێت .

2) گوێڕایەڵی ‌: سروشتی‌ مرۆڤ بەشێوەیەكە سەركێشەو حەز بەشكاندنی‌ یاساو رێنمایەكان دەكات لەبەرئەوە دەبێت بەشێوەیەك پەروەردەی‌ منداڵ بكەن رێز لەبەرامبەرەكانی‌ بگرێت‌و هەندێكجار پاداشتی‌ بدرێتەوە تاكو ڕابێت لەسەر گوێرایەڵیكردن .

3) ئەدەب : یەكێك لەجوانترین رێنمایەكان پێویستە فێری‌ منداڵ بكرێت نواندنی‌ ئەدەبە بەرامبەر دەوروبەری‌ .

4) بەرپرسیاریەتی ‌: ئەوەش بەهایەكی‌ بەرزە پێویستە بەپێی‌ تەمەنی‌ منداڵ فێر بكرێت سەرەتا لەكۆكردنەوەی‌ یاریەكانیەوە، دواتر فێركردنی‌ چۆن جل‌و بەرگی‌ كۆبكاتەوەو ددانەكانی‌ خاوێن بكاتەو واتا بەپێی‌ قۆناغەكانی‌ تەمەنی‌ بەرپرسیاریەتەكانی‌ بۆدیاری‌ بكرێت .

5) بونیادنانی‌ هاوڕێیەتی ‌: پێویستە دایك‌و ‌وباوك رێگا بدەن منداڵەكەیان تێكەڵ بەكۆمەڵگا بێت ‌و بونیادی‌ هاوەڕێیەتی‌ بنێت بەڵام پێویستە كەسەكان جێگای‌ گومان نامۆ نەبن .

6) لێبوردەیی ‌: پێویستە منداڵ فێری‌ ئەوە بكرێت چۆن لێبوردنی‌ هەبێت بەتایبەتی‌ بەرامبەر كەسانی‌ لەخۆی‌ گەورەتر‌و لەوكاتانەی‌ دەكەوێتە هەڵەیەكەوە دان بەهەڵەكەیدا بنێت .

نوسینی :
دکتۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی



4491 جار بینراوە‌
29/02/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020