سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

بەرتیل یان بەخشش؟

هەندێک دایک وباوک یاری و شیرینی... هتد دەدەنە منداڵەکانیان لەبەرامبەر ئەنجامدانی کارێکدا، بەڵام هەرگیز بیرت لەوە کردوەتەوە کە ئایا ئەو کارە بەخششە یان بەرتیل وە چۆن کاریگەری دەکاتە سەر ڕەفتاریان؟

ماڵپەڕی (alpha mom) هەندێک جیاوازی لە نێوان بەخشش و بەرتیل دەخاتە ڕوو و بەم شێوەیەی خوارەوە باسی لێوە دەکات:

ڕەفتاری باش و خراپ

بەبێ ڕەچاوکردنی قەبارەی ئەو شتەی کە دەدرێتە منداڵەکە، ئەگەر  شتێک بدرێتە منداڵ لەبەرامبەر هاندانی منداڵەکە بۆ کارێکی باش و دروست، بۆ نمونە ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوەی بەجوانی یاخود باش بوون لەگەڵ ئاژەڵاندا، ئەوا تۆ بەخششی منداڵەکەت کردووە، بەڵام ئەگەر هەمان شت بدەیتە منداڵەکەت لەبەرامبەر  ئەنجامنەدانی هەڵەیەک یان کارێکی خراپ، بۆ نمونە توڕەبوون ، جنێودان، ئەوا تۆ بەرتیلت داوەتە منداڵەکەت تاکو لە کارە خراپەکە ڕایگریت.

سوپرایز و ڕێکەوتن

کاتێک منداڵەکەت دەبەیتە دوکانێکی یاری منداڵان و یاریەکی بۆ دەکڕیت لەبەرامبەر ئەوەی کە ڕەفتارێکی جوانی کردووە، ئەوە تۆ منداڵەکەتت خەڵات کردووە ، بەڵام کاتێک دەبەیتە هەمان دوکان تاکو واز لە گریان و هاوارکردن بهێنێت ئەوا تۆ بەریلت داوەتە منداڵەکەت.

شانازی و بەهێزی

منداڵ هەست بە شانازی دەکات کاتێک بەخشش دەکرێت، لەکاتێک هەست بە بەهێزی دەکات کاتێک بەرتیلی دەدرێتێ، بە پێچەوانەی ئەمەوە، جۆری یەکەمیان بە بڕیارێکی خۆرسکی دایک و باوک دادەنرێت بەبێ هێچ ڕێکەتنێکی پێشوەختە لەگەڵ منداڵ، بۆ نمونە بە پێچەوانەی ئەوەی کاتێک بە منداڵەکەت دەڵێیت " ئەگەر پاک و خاوێنی ژورەکەت ڕابگری، فڵانە شتت بۆ دەکەم .. " منداڵەکەت بەتۆ بڵێت " ئەگەر ژورەکەم پاکو خاوێن رابگرم، ئەوا فڵانە شتم لێت دەوێت .. ".

پەستان

ئەگەر بەردەوام بیت لە بەرتیل دان بە منداڵەکەت، ئەوا لەدەستت دەردەچێت و بەوە رادێت و لە دواڕۆژدا ناتوانیت لەو کارە بیوەستێنیت، بەڵکو بۆ هەر شتێک دەڵێت " لەبەرامبەر فڵانە شتدا فڵانە کارت بۆ دەکەم"، وە لەگەڵ گەورە بوونی تەمەنیدا داواکاری و خەونەکانیشی زیاتر و گەورەتر دەبن.

کاریگەری دەروونی لەسەر منداڵ

هەروەک ماڵپەڕی (slate ) ئاماژەی پێداوە، هەرگیز بەرتیل پێدان سەرکەوتوو نابێت لە گۆڕینی ڕەفتاری منداڵ، بەڵکو بە پێچەوانەوە زیاتر بەهێز و ئینکاری دەکات و کۆنتڕۆڵی خێزانەکەی دەکات.

هەروەها ئیدوار دیسی مامۆستای پزیکشی دەرونناسی لە زانکۆی ڕۆچستر دەڵێت: کێشەیەکی گەورەیە کاتێک بۆ ماوەیەکی کاتی داواکاری منداڵ جێ بەجێ بکەیت لەبەرامبەر وازهێنان لە ڕەفتارێکی خراپ ( بۆ ماوەیەکی کەم یان زۆر)، چونکە دواتر منداڵەکە هەمان ڕێگا بەکاردەهێنێت بۆ دەستخستنی هەر شتێک کە دەیەوێت.

وە دیسی ئامۆژگاری دایک و باوک دەکات کە هەرگیز ڕێگەی بەرتیل دان لەگەڵ منداڵەکانیان بەکار نەهێنن بەڵکو باشتر وایە هەندێک وشەی وەکو ( دەبێت) ، (پێویستە)، (لەسەرتە) بەرامبەر منداڵەکەت بەکار بهێنیت تاکو هەست بەوە بکات کە تۆ کەسێکی گەورەیت و ڕەفتار لەگەڵ منداڵێک دەکەیت نەک بە پێچەوانەوە.





4604 جار بینراوە‌
09/05/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020