سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

منداڵەکەم لەسەر پەنجەی پێ دەڕوات!

ئەگەر منداڵەکەت هەمیشە لەسەر پەنجەی پێ ناڕوات بەڵکو بە پێی کاتە و هەندێ کات لەسەر پەنجە پێ دەڕوات و هەندێ کاتی تریش ڕۆشتنی ئاساییە، بەتایبەتی کاتێک دەیەوێ دەست بە شتێکەوە بگرێت بۆ یەکەم هەنگاوی. ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە ئەو بارودۆخە کاتیە و جێی نیگەرانی نیە.

دڵگران مەبە ئەگەر پێگرتنی منداڵەکەت درەنگ کەوت

بەڵام ئەگەر هاتوو بە شێوەیەکی بەردەوام لەسەر پەنجەکانی پێی ڕۆشت، ئەوا لەم بارەدا باشتر وایە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.چونکە هەندێ ئەم ئەم شێوازە ڕێ ڕؤشتنەی منداڵ دەبێتە هۆی دروست بوونی چەندین کێشەی تەندروستی لە منداڵەکەدا، کە ترسناکترینیان ئیفلیجیە.ئەم حاڵەتە لەو منداڵانەدا بەڕێژەیەکی زۆر بەرچاو دەکەون کە پێش کاتی خۆیان لەدایک دەبن. ئەم لەسەر پەنجەی پێ ڕۆشتنەش ئەکرێ نیشانە بێت بۆ بوونی کێشەی جەستەیی لە دەمارەکانی پێی منداڵ کە ناهێڵێت منداڵەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر پێکانی بڕوات.بە شێوەیەکی گشتی ئەم حاڵەتە دەکرێت با ئاسانی چارەسەر بکرێت، جا لەڕێی نەشتەرگەریەوە بێت یاخود بە چارەسەری سروشتی و ڕێگەیی تر و بەبێ نەشتەرگەری.ئەوانەشی کە پەیوەندیدار نیە بە کێشەی جەستەییەوە، ئەکرێ ناو بهێنرێت بە دیاردەیەکی ناوەکی، کە بە زۆری لەو منداڵانەدا بوونی هەیە کە کێشەی قسەکردن و گەشەیان هەیە.

هەنگاوی ئاڵتوونی

ئەگەر گومانت لە منداڵەکەت هەیە حاڵەتێکی لەم شێوەیە هەیە، ئەوا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە تاکو بیپشکێنێت و بزانێت هیچ کێشەیەک یان کەموکورتییەک لە گەشەی منداڵەکەتدا هەیە. ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە ئاسایی بوو، ئەوا دڵگران مەبە! واتای ئەوەیە کە پێویست بە چارەسەر ناکات و بە پێی کات چارەسەر دەبێت.


1659 جار بینراوە‌
27/06/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020