سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

هۆکارەکانی گازگرتنی منداڵ

گاز گرتنی مندال یەکێکە لە خووە ناباشەکان لای منداڵان کە هۆکاری جۆراوجۆری هەیە و دایک و باوک ڕوبەڕوی کێشە ئەکاتەوە. کاردانەوە و ڕەفتار و چاودێری کردنی دایک و باوک بۆ  ئەو ڕەفتارانەی کە منداڵ ئەنجامی دەدات کاریگەری گەورەی هەیە. یەکێک لەو کارانەی کە منداڵ ئەنجامی دەدات گاز گرتنە کە لەوانەیە لە هەر تەمەنێکدا ڕووبدات. ئەم ڕەفتارە تاڕادەیەک ئاساییە بەڵام دەبێت دایک و باوک بزانن لەهەر تەمەنێکدا چۆن لەگەڵ ئەم ڕەفتارە هەڵسوکەوت بکەن.

  لە خوارەوە هەندێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گازگرتنی منداڵان ڕوون دەکەینەوە.

هۆکاری گازگرتنی منداڵەکان لە نێوان 5 تا 7 مانگیدا

لەم تەمەنەدا لەوانەیە منداڵ زۆر گاز بگرێت لە  کەسەکانی چواردەوری خۆی بەتایبەت ئەگەر کاتی  ددان دەرهاتنی بێت یان ئازاری هەبێت لە هاروەکانی و لە  دەم  و ددانی. لەم کاتەدا لەوانەیە کاتێک کە دایک خەریکی شیر پێدانیەتی گاز بگرێت ئەگەر لەوکاتەدا کاردانەوت هەبێت ئەوا واز ئەهێنێت بەلام نابێت کاردانەوەیەکی توند بێت.

هۆکاری گازگرتنی منداڵەکان لە 8 تا 14 مانگی

لەم تەمەندا گازگرتنی منداڵ لەبەر زیاد بونی جۆش و خرۆش لای مندال و بەتاڵ کردنەوەی ڕوودەدات. لەم کاتەدا هەر شتێک و هەرکەسێک لە بەردەستیان بێت گازی لێ دەگرن تا بتوانن ڕادەی خۆشییان زیاد بکەن بەلام زۆر جار بە هەندێک وشە کە رێگریان لێ بکەیت واز ئەهێنن.

هۆکاری گازگرتنی منداڵەکان نێوان 15 تا 36 مانگی

زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لەم تەمەنەدا گاز دەگرن بە هۆکاری دەرهاتنی ددانی تەختیانە.. یان ئەوەیە کە ئەیانەوێ کۆنترۆڵی کەسانی تر بگرنە دەست. لەم تەمەنەدا بە زۆری گاز لە منداڵەکانی تر دەگرن و کەمتر ئەوکەسانەی چاودێریان دەکەن دەکەنە ئامانج.

هۆکاری گازگرتنی منداڵەکان پاش 3 ساڵی

لەم تەمەنەدا منداڵ کاتێک دەست بە گازگرتن دەکات کە هەست بە ترس و لاوازی بکات. ڕێک لەو کاتەدا کە لە شەڕەکاندا دەدۆرێن یان کاتێک کە ئەزیەت و ئازار دەدرێن، ئەوکات گاز لە خۆیان یان لە کەسانی دەوروبەر دەگرن. ئەم جۆرە لە گازگرتن ئەکرێ نیشانەی هەبونی کێشە بێت لە دەربڕینی هەستەکان یا کەمتوانایی بێت لە خودبەرێوەبەریدا. لە هەندێک لە بارەکاندا هەبونی قەلەقی و ماندوویەتی لە بارودۆخی جیاوازدا لەوانەیە ببێتە هۆکاری بەدیار کەوتنی ئەم بارە.

چارەسەری گازگرتن



3105 جار بینراوە‌
12/07/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020