سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

چارەسەری گازگرتنی منداڵ

گاز گرتنی منداڵ یەکێکە لە خووە ناباشەکان لای منداڵان کە هۆکاری جۆراوجۆری هەیە و دایک و باوک ڕوبەڕوی کێشە ئەکاتەوە. کاردانەوە و ڕەفتار و چاودێری کردنی دایک و باوک بۆ  ئەو ڕەفتارانەی کە منداڵ ئەنجامی دەدات کاریگەری گەورەی هەیە. یەکێک لەو کارانەی کە منداڵ ئەنجامی دەدات گاز گرتنە کە لەوانەیە لە هەر تەمەنێکدا ڕووبدات. ئەم ڕەفتارە تاڕادەیەک ئاساییە بەڵام دەبێت دایک و باوک بزانن لەهەر تەمەنێکدا چۆن لەگەڵ ئەم ڕەفتارە هەڵسوکەوت بکەن. [هۆکارەکانی گازگرتن]

لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێو شوێةیکی گرنگ دەدەین بۆ ڕێگری کردنی لە گازگرتن

گرنگی دان بەو کەسەی کە منداڵەکە گازی لێ گرتووە

پێش لە هەر شتێک گرنگی بە کەسە گازلێگیراوەکە بدەن بەتایبەت ئەگەر منداڵێکی بچوک بوو هەوڵ بدەن ژیری بکەنەوەو گرنگی پێ بدەن و هەستی خۆتانی بۆ دەربڕن.

بە خێرایی و بە ئارامی کاردانەوە بنوێنن

لەگەڵ بینینی گازگرتنی منداڵ بە خێرایی رێگری لێ بکەن، وە لە هەمان کاتدا ئارامی خۆتان بپارێزن و دوری بخەنەوە وە بە هیچ جۆرێک بۆ سزادانی گاز لە منداڵەکە مەگرنەوە. بە تەواوی بۆی ڕون بکەنەوە کە گازگرتن زیان بە خەڵک دەگەیەنێت وە نابێ گاز لە خەڵک بگرێت و زیان بە هاوتەمەنەکانی خۆی بگەیەنێت.

کاریگەریەکانی گازگرتنی بۆ ڕوون بکرێتەوە

بۆی ڕون بکەنەوە کە ئەو کەسەی ئەم گازی لێ گرتووە ئازای پێگەیشتوە و ئەگری. بەم جۆرە تێدەگات کە بەم کارەی بوەتە هۆکاری ئازار و ناراحەتی بۆ ئەوانی تر وە دەرئەنجام هیچ مندالێک یاری لەگەڵ ناکات.

جیاکرنەوەی لە کۆبونەوەکە

بەپێ ئەو تەمەنەی کە هەیەتی لە کۆبونەوەکە جیای بکەنەوە و پێ بلێن کە دەبێت ماوەیەک بە تەنها بمێنێتەوە تا بیر لە کارەکەی بکاتەوە و ئەگەر ئەم کارە دوبارە بکاتەوە ئەم جیاکردنەوەیە دیسان ڕوودەداتەوە. ئاگاداربن کە لەم کاتەدا لە جێگایەکی بێدەنگ و ئارام و دور لە مەترسی و قەلەقی دا دایبنێن.

پیشنیارکردنی ڕێگایەکی تر بە منداڵ بۆ دەربڕینی هەستەکانی

بە مندال بلێن کە گازگرتنی ڕێگایەکی دروست و گونجاو نیە بۆ دەربڕینی هەستەکانی، ڕەوش و ڕێگای تری بۆ پێشنیار بکەن وەک سود وەرگرتن لە وشە و قسەکردن. بەڵام کاتێک ئەم پێشنیارەی بۆ بکەن کە ئارام بووبێتەوە و هەستە خراپەکانی نەمابێت. وە یان دەکرێت ڕاوێژ بە کەسی تایبەتی منداڵان بکرێت.

گازگرتن وەک کارێکی خۆش و بەتام وەسف مەکەن

کاتێک کە منداڵ گاز لە کەسێک دەگرێت تەنانەت لە تەمەنی منداڵیشدا کارەکە بە کارێکی خۆش وەسف مەکەن وە وەک کارێکی باشە سەیری مەکەن، ئەگەر لەوکاتەدا پێبکەنن وابیر دەکاتەوە کە کارێکی باشی کردوە کە پەسەندە لای ئەوانی تر. بۆیە منداڵەکە لە کارە خراپەکەی ئاگادار بکەنەوە تاکو زانێت کارێكی هەڵەی کردووە.

لەناوبردنی هۆکارەکانی گاز گرتن کە هۆکاری جیاوازی

 هەیە وەک هەبونی فشاری وەک قەرەباڵغی، دەنگەدەنگ، برسیەتی، ماندوویەتی، خەوهاتن، نەبونی کەلوپەلی یاریکردن، گرنگی پێنەدان یان لەڕادەبەدەر گرنگی پێدان. بە دیاری کردن و نەهێشتنی ئەو هۆکارانە تا ڕادەیەکی باش دەتوانرێت ئەم رەفتارەی منداڵ چارەسەر بکرێت.

ئەگەر گازیان لە منداڵەکەمان گرت چی ڕەفتارێک بنوێنین یان چی بکەین؟

بۆی ڕوون بکەنەوە کە ئەمە ئەکرێ بۆ هەرکەسێک ڕووبدات بۆیە دەبێت هەمووکات ئاگاداری خۆی بێت وە هانی مەدەن کە وەک ئەوەی تر بکات کە گازی گرتووە و گازی لێ بگرێتەوە. فێری بکەن کە کاتێک کەسێک گازی لێ گرت تەنها لوتی بگرێت و بە مامۆستا یان دایک و باوکی بلێت. لەم کاتەدا دایک و باوک نابێت شەڕ لەگەڵ یەک بکەن بەڵکو دەبێ گفتووگۆ بکەن و چارەسەرێک بدۆزنەوە. ئەگەر دایک و باوکی گرنگیان بە بابەتەکە نەدا ئەوکات منداڵەکە دوربخەرەوە.


6043 جار بینراوە‌
12/07/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020