⦾ ماگما بەردێکی شلەوەبووی زۆر گەرمە کە دەکەوێتە ژێر توێکڵی زەویەوە، وە کاتێک توێکڵی زەوی دەبڕێت و لەگەڵ بورکانەکان دێتە دەرەوە پێی دەوترێت لاڤا.
⦾ لە بنچینەدا گازی سروشتی هیچ جۆرە بۆنێکی نیە، بەڵام لەلایەن مرۆڤەوە بۆنێکی بەهێزی بۆ زیاد دەکرێت لە پێناو ئەوەی هەرکات دزەی کرد و بڵاو بویەوە هەستی پێ بکرێت.
⦾ دورگەی هاوای ساڵانە تێكرا 10 سانتیمەتر بە ئاڕاستەی یابان دەجوڵێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی هەر یەکەیان دەکەونە سەر پلێتێکی تەکتۆنی جیاواز.
⦾ بیابانی سەحرا گەورەترین بیابانی جیهانە (لە دەرەوەی ناوچەی جەمسەری) ، کە نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو زەوی ئەفریقا پێکدەهێنێت.
⦾ ڕوباری نیل درێژترین ڕوباری سەر ڕوی زەویە کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر درێژ دەبێتەوە و درێژیەکەی دەگاتە 6696 کیلۆمەتر.
⦾ بەردی ئیسفنجی کە بەردێکی بورکان ، تاکە بەردە کە سەرئاو دەکەوێت.
⦾ چیای ئیڤرێست بەرزترین چیای سەر زەویە کە لوتکەکەی لە ئاستی ڕوی دەریاوە 8848 مەتر بەرزە.
⦾ ئەو بومەلەرزانەی کە لە دەریاکاندا ڕوودەدەن دەتوانن ببنە هۆی دروستبوونی تسونامی زۆر گەورە، کە دەکرێ بگاتە وشکانی و زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت.
⦾ زەریای ئەتڵەسی بە پڕخوێترین زەریای سەر زەوی هەژمار دەکرێت.
⦾ تاڤگەکانی نیاگارا دەکەونە سەر سنوری نێوان ئەمریکا و کەنەدا.
⦾ بەربەستی مەزنی ڕیف لە ئوسترالیا گەورەترین بەربەستی ڕیفە لە جیھاندا، كە ڕووبەرەكەی 2600 كم چوارگۆشەیە ، 900 دوورگە لەخۆ دەگرێت. وە نزیكەی 2900 جۆر گیای مەرجانی تێدایە .
⦾ تالک نەرمترین توخمی دۆزراوەی سەر زەویە و بۆ دروستکردنی بۆدرەی تالک بەکاردێت.
⦾ دارستانەکانی ئەمازۆن بە گەورەترین دارستانی سەر ڕووی زەوی هەژمار دەکرێن.