سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

عەبدوڵاى کوڕی موبارەک

پیاوێکی گەورەو خواناسی ناو مێژووی موسوڵمانان کە وەک زانایەکی گەورە ناسراوە (عەبدوڵاى کوڕی موبارەک)ە، جا بۆ سوود وەرگرتن لەژیانى ئەم پیاوە گەورەو زانا ناسراوە دەچینە خزمەت ژیانەکەی.

عەبدولآى کوڕی موبارەک بەرەچەڵەک تورکە، باوکى تورک و دایکیشی خوارزمى بوو، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە لەئیسلامدا دەمارگیری رەگەزیى نییە و خواى گەورە ئیسلامى تایبەت نەکردووە بەنەتەوەیەکەوەو هەرکەس بەدروستی بنەوێتە ئایینی ئیسلام، خواى گەورە رێزو گەورەیی پێدەبەخشێت.

باوکى عەبدولآ سەرەتا کۆیلەیەک بوو، کۆیلەى پیاوێکى بازرگان بوو، ئەم کۆیلە هەژارە کەسێکی زۆر خواناس بوو، پەرستشی زۆر زۆر بوو، جا کابراى دەوڵەمەند باخێکی هەبوو، موبارەک سەرپەرشتی دەکرد، جارێک کابرا هات و داواى هەنارێکی شیرینی کرد تا موبارەک بۆى لێبکاتەوە، ئەویش چوو هەنارێکی بۆ هێنا، کەچی هەنارەکە ترش بوو، کابرا تووڕە بوو و وتى من داواى هەنارى شیرین دەکەم و تۆیش هەنارى ترشم بۆ دێنیت؟ موبارەک دوو جارى تر هەنارى بۆ هێنا هەر ترش بوو، کابرا وتى یانى تۆ هەنارى ترش و شیرینى ئەم باخە ناناسیتەوە؟ ئەویش وتى نا، کابرا وتى بۆچی؟ موبارەک وتى من تا ئێستا هیچم لەهەنارى ئەم باخە نەخواردووە تابزانم کامیان شیرین و کامیان ترشە، کابرا وتى ئەی بۆچی نەتخواردووە؟ ئەویش وتى تۆ مۆڵەتت پێنەداوم لێی بخۆم، کابراى خاوەن باخ بەرەوشت بەرزی و پاکى موبارەک سەرسام بوو، جا کچێکی هەبوو داواکاری زۆر زۆر بوو، کابرا بەموبارەکى وت بۆچی ئەم کچەم بە هاوسەر ناگریت؟ ئەوەبوو موبارەکیش بەهاوسەری گرت، دواتر لەساڵی سەد و هەژدەى کۆچیدا خواى گەورە منداڵێکی پێبەخشین بەناوى عەبدولآ.

عەبدوڵا لەشارى مەرو دەژیا، ئەو شارەش پڕ بوو لەزاناى گەورە، ماوەى بیست ساڵ لەوێ ژیاو سەرەتا لەخوێندنگە وانەى دەخوێند، جارێک زانایەک وتارێکی پێشکەش کرد، کە تەواو بوو، عەبدولآ هەموو وتارەکەى لەبەرکردبوو، هەمووی دووبارە کردەوە، لێوەشاوەییەکەى بەخششێکی خوایی بوو  .

بەڵام دواى ماوەیەک عەبدولآ تاقەتى خوێندنى نەما، پاشان خووی دایە یارى و گەمە و کات بەسەربردن، شەوێک کە خەریکی کات بەسەربردن بوون، خەوی لێکەوت و خەوێکی بینی، تیایدا باڵندەیەک ئایەتێکی قورئانى بۆ خوێندەوە، عەبدولآش راچڵەکى و تەوبەی کردو بڕیاریدا ئیتر کاتەکانى لەپەرستش و وەرگرتنى زانستدا بەسەر ببات.

عەبدوڵا زۆر گرنگى دەدا بەفەرموودەو تەواو تامەزرۆی فەرموودەکانى پێغەمبەر () بوو، دەیوت تا مردن واز لەوەرگرتنى فەرموودەکانى پێغەمبەر ()،ناهێنم. جارێک عەبدولآ فەرموودەیەکی بیست، بڕیاریدا بچێت بۆلاى ئەو مامۆستایەی فەرموودەکەی گێڕاوەتەوە، بەڵام مامۆستاکە لەشارێکی زۆر دوور بوو، نزیکەی هەزار کیلۆمەتر دوور بوو، ئەو کاتەش سەیارە نەبوو تا خێرا بگات، عەبدولآ کۆڵی پێچایەوەو کەوتەڕێ تاگەیشتە لاى مامۆستاکەو فەرموودەکەی لێبیست، ئینجا گەڕایەوە بۆ شارەکەى خۆی.

هاوکات لەگەڵ وەرگرتنى زانستدا، عەبدولآ سەرقاڵی بازرگانیش بوو، ئەوەشی لەباوکیەوە وەرگرت کە دواى هاوسەرگیری دەستی کرد بەبازرگانى، هەم لە مامۆستاکەیەوە کە ئیمامى ئەبووحەنیفە بوو و سەرقاڵی کارى بازرگانى بوو، چونکە عەبدولآ دەیزانى دەبێت موسوڵمان  لەبەری رەنجى خۆی بخوات و نەبێت بەئەرک بەسەر خەڵکی ترەوە، بەڵکو خواى گەورە موسوڵمانى ئیشکەر و بەخشەری خۆشتر دەوێت لەکەسێک کە هەمیشە ئەرک و بارگرانی بۆ خەڵکی دروست دەکات.

جارێک پیاوێک پێیوت ئەی عەبدولآ خۆ تۆ باس لەوە دەکەیت بیرو خەیاڵمان لاى دونیا نەبێت و وریاى قیامەتمان بین، کەچی خۆت سەرقاڵی بازرگانیت، ئەویش وتى ئاخۆ من بازرگانى دەکەم تا چاوم لەدەستی خەڵک نەبێت  و پارەکەشی لەرێگەی خوادا ببەخشم، لەهەر شوێنێک دەرفەت بووبێت خێرم کردووە، ئەوەبوو عەبدولآ سالآنە پارەیەکی زۆر زۆری تایبەت کردبوو بەو کەسە خواناسانەى خۆیان بۆ زانست و خواپەرستی یەکلایی کردبووەوە.

جارێک کابرایەکی نەخۆش هات بۆلاى عەبدولآ و وتى من وا حەوت ساڵە نەخۆشییەکم هەیە چارەسەر نابێت، دەرمانى جۆراوجۆریشم بۆ بەکارهێناوە، ئەویش وتى بڕۆ بزانە لەکوێدا خەڵکی پێویستیان بەئاوە، لە رێی خوادا بیرێکیان بۆ هەڵکەنە پشت بەخوا چاک دەبیتەوە، کابراش چوو وایکرد، خواى گەورەش شیفایدا و چاک بووەوە.

هەروەها عەبدولآ بەشداریی جیهادو غەزاى رێی خواى دەکرد، ئەوەبوو جارێک لە غەزایەک گەڕایەوەو لەرێدا لەشارۆچکەیەک لایدا بەناوى هیت، لەوێ وادەى ژیانى کۆتایی هات و لە ساڵی سەدو هەشتاو یەکی کۆچی و لە مانگى رەمەزان و لە تەمەنى شەست و سێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پرسیار:

 بۆچی باوکى عەبدولآ هەنارى شیرینی ناو باخەکەى نەدەناسیەوە؟

عەبدولآ چۆن تەوبەی کرد؟

هەڵوێستی عەبدولآ بەرامبەر بەفەرموودەکانى پێغەمبەر () چۆن بوو؟

عەبدولآ چی وت بە کابراى نەخۆش؟

بۆچی عەبدوڵا  بازرگانى دەکرد؟


943 جار بینراوە‌
08/08/2020

ئیبن کەسیر

       

ئیبن حەجەر

       

ئیبن قەیم

       

ئیبن مەندە

       

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020