سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

مافی منداڵ لە ئیسلامدا

مافەکانی منداڵ لە ئیسلامدا

ئاینی پیرۆزی ئیسلام چەندین مافی بۆ منداڵ دیاریکردووە کە لە خوارە ئاماژە بە چەند دانەیەکیان دەکەین :

 •مافی خۆیەتی خاوەنی دایک و باوکێکی باوەڕداربێت بە خوای گەورە لە جێبەجی کردنی ڕێسا و فرمانەکاندا، وە ئەمەش بە دەست نیشان کردنی ھاوسەرێکی باش و باوەڕدار دەبێت لە لایەن دایک و باوکەکەوە .

 •شیرینکردنی مەڵاشووی بە شیرینیەک وەکو خورما و پاشان لە ئامێزگرتنی .

 •پێدانی شیری دایک، کە گرنگی و سودێکی باشی تێدایە بۆ منداڵ .

 •مافی خۆیەتی بە سەربڕینی ئاژەڵێک بۆی، ئەویش دوو مەڕ بۆ کوڕ وە مەڕێک بۆ کچ، ئەمەش لە سونەتی بێغەمبەردا ھاتووە (صلى الله عليه وسلم) .

 •مافی خۆیەتی کە یاری لەگەڵ بکرێ و بە نەرم و نیانیەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

پەروەردەکردنی منداڵ لە ئیسلامدا

فێرکردن و ناساندنی منداڵ بە بیروباوەڕی دروستی ئیسلام و پەیوەستکردنی دڵ و دەرونی بە خودا و ئیسلامەوە.

 •ئامۆژگاری و ڕێنیشاندانی بەردەوام و ڕاهێنانی لەسەر کاری خێڕ و چاکەکردن.

 •چاودێری بەردەوامی ڕەفتار و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی هەنگاو بەهەنگاو، پێش ئەوەی بگاتە قۆناغێک کە ڕاستکردنەوەی هەڵە و وازلێهێنان لە تاوان قورس ببێت.

 •هەوڵدان بۆ پاراستنی چاو و گوێ و تەواوی جەستەی لە حەرام و دورکەوتنەوە لە کاری نەشیاو.

مافە دەروونی و جەستەییەکانی منداڵ لە ئیسلامدا  

لە مافە دەروونیەکانی منداڵ ئەوەیە کە لە ماڵێکی پر لە ئارامی و خۆشی بژی لەگەڵ دایک و باوکیدا، کاتێک منداڵەکە گەورە بوو و بینی کە خۆشەویستی و خۆش گوزەکارانی بەرپایە لە نێوان دایک و باوکی، ئەمەش کاریگەریەکی باشی لەسەر دەبێت و لە ھەڵسوکەوتیدا ڕەنگ دەداتەوە، وە لە مافە جەستەییەکانی منداڵ ئەوەیە کە لە ھەموو نەخۆشی و کارەساتێک بیپارێزن، وە بەردەوام دوعای باش و ڕێی ڕاستی  بۆ بکەن ، وە ئامانەتی خودای بکەن کە لە پارێزراوی ئەودا بێت و بیپارێزێت لە ھەموو خراپەیەکی مادی و مەعنەوی کە دێتە ڕێگەی .




9499 جار بینراوە‌
06/03/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020