سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

ئیمامى جوەینى

هەزار ساڵێک لەمەوبەر جیهانى ئیسلامى تووشی ناڕەحەتییەکى زۆر ببوو، چونکە خاکى موسوڵمانان بەش بەش ببوو، هەر ناوچەیەک  و بەدەست کۆمەڵێکەوە بوو، چەندین بیروباوەڕی جۆراوجۆر تەشەنەیان سەندبوو، ئیتر بوونى زانایانى گەورە و خواناس بۆ رێنموونى خەڵک پێویست بوو.

لەو سەروبەندەدا خواى گەورە منداڵێکی بەدایک  و باوکێک بەخشی کە دواتر ئەو منداڵە بووبە زانایەکی گەورەو خزمەتێکی کەم وێنەی پێشکەش بەموسوڵمانان کرد، ئەویش ئیمامى (جوەینی) بوو.

(جوەینی) لەبنەڕەتدا ناوى (عەبدولمەلیکى کوڕی عەبدولآیە)و خەڵکی جوەینە، ئەم ناوچەش دەکەوێتە باکوورى ئێرانەوە، ناوچەیەکى کشتوکاڵی گرنگ بوو و شوێنی هەڵکەوتنى دەیان زاناى گەورە بوو، بەڵام باپیرەی عەبدولمەلیک لەپێناو زانستدا جوەینی جێهێشت و چوو بۆ شاری نەیسابوور، بۆیە دواتر لەساڵی 419 ى کۆچیدا عەبدولمەلیک لەوێ لەدایک بوو و هەر لەوێ گەورە بوو و زانستی وەرگرت و تا ئەو کاتەى وەفاتى کرد هەر لەوێ مایەوە مەگەر بۆ ماوەیەکی کەم جێی بهێشتایەو خێرا دەگەڕایەوە بۆ ئەوێ.

جوەینی لەبنەماڵەیەکی زانست خوازو زیرەک لەدایک بوو، بنەماڵەکەیان بەوە ناسرابوون ک ژیانیان لەگەڵ زانستدا بەسەر دەبەن، ئەوەش بەخششێکی خوایی بوو بۆ جوەینی تا هەر بەمنداڵی لەنێو ئەو بنەماڵەیەدا شەیداى زانست ببێت  و زانیارییان لێوەربگرێت، عەبدولآى باوکى یەکێک بوو لەزاناکان کە بۆ دەستخستنى زانست چەندین شارو وڵاتى کردو، بوو بەزانایەکی ناسراوو بەناوبانگ و سەدان خوێندکاری پێگەیاند، عەبدولآ سەرەتا بژێوی ژیانى بەدووبارە نووسینەوەى کتێب دابین دەکرد.

جوەینی لەتەمەنى نۆزدە ساڵیدا بوو کە باوکى نەخۆش کەوت، ماوەى حەڤدە رۆژ نەخۆش بوو، بەڵام هەر چاک نەبوویەوەو بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە وەفاتى کرد، ئەوەش خەمێکی گەورە بوو بۆ جوەینی.

نەیسابوور شارێک بوو پڕ بوو لەزاناى هەڵکەوتە، ئەوەش دەرفەتێکی چاک بوو بۆ جوەینی تا چاک خۆی پەروەردە بکات و زانستێکی زۆر وەربگرێت، سەرەتا دەستی کرد بە فێربوون و لەبەرکردنى قورئانى پیرۆز، دواى ئەوە گرنگیدا بەفەرموودەکانى پێغەمبەری خوا () و فەرموودەکانى لەبەر دەکرد تا بوو بەزانایەکی گەورەى ئەو بوارە، پاشان لەبوارەکانى تریشدا زانستێکی زۆری وەرگرت، پاش ئەوەى لە نەیسابوور گەورە بوو و زانستی چاکى وەرگرت، دەستی کرد ب وانە وتنەوەو وتاردان.

بەڵام پاش ماوەیەک ئاشووبێک لەشاری نەیسابووردا روویدا، کە جوەینی ناچار کرد شارەکە جێبهێڵێت و رووبکاتە ناوچەکانى تری جیهانى ئیسلامى، بۆیە رووەو بەغدادی پایتەختى موسوڵمانان بەڕێکەوت و دواتر لەوێوە چوو بۆ خاکى حیجاز.

کاتێک ئیمامى جوەینی بۆ حەج چوو بۆ مەککە، دواى حەج کردنەکە چوو بۆ مەدینەو ئینجا بیری مەککەى کردو گەڕایەوە بۆ ئەوێ و بەڵێنیدا ماوەیەک لەوێ بمێنێتەوە، ماوەى چوار ساڵ لەو دەوروبەرە مایەوەو وانەى دەوتەوەو و پێش نوێژی بۆ خەڵک دەکرد، هێندە لەهەردوو مزگەوتى مەککەو مەدینە پێش نوێژی کرد تا پێی وترا (ئیمامولحەرەمین) واتە پێشەواى مزگەوتى مەککەو مەدینە.

دواى ئەوە ئیمامى جوەینی گەڕایەوە بۆ شاری نەیسابوور و لەوێ خۆی سەرقاڵ کرد بەوانە وتنەوەو نووسینی کتێب، بەجۆرێک دەیان کتێبی ناوازەى نووسی کە بوونە سەرچاوەیەکی گرنگى موسوڵمانان بۆ وەرگرتنى زانست، هەروەها کۆمەڵێکی زۆر خوێندکارى پێگەیاند کە زیاتر لە سێسەد خوێندکار دەبوون، هەندێک لەوانە بوون بەزاناى دیاری ناو موسوڵمانان وەک ئیمامى غەزالى کە لەم کتێبەدا باسی ژیانەکەیمان کردووە.

پاش ژیانێکی پڕ  لەزانست و ماندووبوون، دواجار ئیمامى جوەینی نەخۆش کەوت و تووشی تایەکی زۆر بوو، پاشان جەستەى تەواو لاواز بوو و هێزی لێبڕا، پاشان بردیان بۆ گوندێکى نزیک لەنەیسابوور کە ئاوو هەوایەکی پاکى هەبوو، بەو هیوایەی تەندروستی چاک بێت، کەچی زیاتر لاواز بوو و دواجار لە ساڵی 478 ى کۆچی و لە تەمەنى پەنجا و نۆ ساڵی و لە دواى نوێژی خەوتنان کۆچی دوایی کرد، هەر ئەو شەوە تەرمەکەى برایەوە بۆ نەیسابوور، هەواڵ بلآوبووەوەو خەم و خەفەت هەمووانى گرتەوە.

پرسیارەکان:

ئیمامى جوەینی لە کوێ لەدایک بوو؟

 بنەماڵەی جوەینی بەچی ناسرابوون؟

 شاری نەیسابوور بەچی ناسرابوو؟

 باسی گەشتەکەى جوەینی بکە بۆ مەککەو مەدینە.

جوەینی چۆن کۆچی دوایی کرد؟


1085 جار بینراوە‌
08/08/2020

ئیبن کەسیر

       

ئیبن حەجەر

       

ئیبن قەیم

       

ئیبن مەندە

       

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020