سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

چۆن وابکەین منداڵەکەمان راستگۆ بێت لەگەڵمان؟

لێرەدا چەند خاڵێکی گرنگ دەخەینە ڕوو کە پێویستە جێ بەجێ بکەیت ئەگەر بتەوێت منداڵەکەت ڕاستگۆ و ڕوون بێت لە قسەکردندا و مانای درۆ کردن نەزانێت...

نموونەی جوانی ڕاستگۆییان پیشان بدەن:

ئەگەر ناتەوێت منداڵەکەت هەرگیز درۆت لەگەڵدا بکات ئەوا دەبێت لە خۆتەوە دەست پێ بکەیت و هەرگیز درۆ لەگەڵ منداڵەکانت نەکەیت، تەنانەت لەبەرچاوی ئەواندا درۆ لەگەڵ خەڵکی تریشدا نەکەیت. بە بیروڕای (فیکتۆریا تالوار کە یەکێکە لە داهێنەران لە بواری زانست دا، وە  پڕۆفیسۆری ڕاوێژکاری و ئاڕاستە کردنە لە بەشی پەروەردەی دەروونی لە زانکۆی ماکجیل لە مۆنتریال) " شتێکی زۆر باشە کە بە منداڵەکانمان بڵێین کە ڕاستگۆیی کارێکی گرنگە، بەڵام ئەگەر بینی خۆت درۆ دەکەیت ئەو کات بیر و مێشکیان تێکەڵ دەبێت و قبوڵ دەکەن کە درۆ کردن کارێکی باشە" .

زیادە ڕۆیی نەکردن لە ڕەت کردنەوە و قبوڵ نەکردنی کارەکان:

زیادەڕۆیی کردن لە ڕەت کردنەوەی هەڵس وکەوتی خراپ و کردارە هەڵەکانی منداڵەکەت پاڵنەرێک دەبێت بۆ درۆکردن و شاردنەوە ڕاستیەکان لێت. لەبەر ئەوە بەرامبەر کردارە ناباشەکانی منداڵەکەت پێویستە دان بە خۆتدا بگریت و بە شێوەیەکی لێزانانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەیت.

داوا کردنی بەڵێن لە منداڵەکەت:

هەرچەندە گرنتی ئەوە ناکرێت کە منداڵەکەت هەمیشە ڕاستی یەکان بڵێ، باشترە هەندێ ئەزمونی لەگەڵ تاقی بکەیتەوە، بۆ نموونە (ئەگەر ویستت وەڵامێکی خێرات دەست بکەوێت لە منداڵەکەت سەبارەت بە ڕووداوە نەخوازراوەکان لە قوتابخانەدا، لەم کاتانەدا پێویستە داوا لە منداڵەکەت بکەیت کە بەڵێنت پێ بدات ئاگادارت بکاتەوە لە ڕاستی یەکان پێش ئەوەی تۆ پرسیاری لێ بکەیت).

تێبینی : بەردەوام ژینگە بگونجێنە بۆ ئەم شێوازە بەڵێنانە.

چیرۆکی باش بگێڕەوە بۆ منداڵەکەت:

زۆر گرنگە کە بە منداڵەکەت بڵێی درۆ کارێکی خراپە، بەڵام ووریابە زۆر تیشک نەخەیتە سەر ئەو ووشەیە( درۆ)، گێڕانەوەی چیرۆکی باش تەنانەت هاندێ جار فلیمە کارتۆنیەکان هەکارێکی نموونەین بۆ ئەوەی لە ڕێگایانەوە منداڵ فێری ڕاستگۆیی ببێت کە ڕێگەیەکی چێش بەخش و ئاسانە بۆ تێگەیشتن و دوورە لە ئاڵۆز کردن بۆ تێگەیشتن.

نەکەی هەرگیز پاداشت بکەی لەسەر درۆکردن ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش بێت:

لە کۆتاییدا، منداڵ هەمیشە مەیلی بەلای درۆ کردندا دەچێت بۆئەوەی چی پێ خۆشە بەدەستی بهێنێت، وە ئەگەر تەنها جارێک لەمەدا سەرکەوتوو بوو ئەوا دووبارە و چەند بارەی دەکاتەوە، لەبەرئەوە هەرگیز نەکەی پاداشتی نەکەی لەسەردرۆکردن ئەگەر بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش بێت.

ئێستا زانیت کە چۆن منداڵەکەت پەروەردە بکەیت بۆئەوەی ڕاستگۆ بێت ؟ 

8109 جار بینراوە‌
13/08/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020