سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

5 پرسیاری نەرێنی کە نابێت لە منداڵ بکرێت

پێنج پرسیاری نەرێنی کە نابێت لە منداڵ بکرێت

نوسینی: الیسار حەبیب

وەرگێرانی: شەوبۆ ساڵح

منداڵ وەک پەرداخێکی پڕ لە میهرەبانی یە ، دەتوانین بە پڕی بیهێڵینەوە یاخود بەتاڵی بکەین، ئەمە تەنها لە ڕێگەی کردارو کردەوەکانمانەوە نیە بەڵکو ئاڕاستە کردنی پرسیاریش هۆکارێکە بۆ مانەوە یاخود خاڵی کردنی ئەو پەرداخە، چونکە هەندێ جار پرسیار دەکەین بەبێ ئەوەی بزانین چەندە کاری کردۆتە سەر منداڵەکانمان ، کەڕەنگە هەندێ دەستەواژە کە بەکاری دەهێنین ببێتە هۆکار بۆ تێکشکاندن و ڕووخاندنی کەسایەتی کچەکەت یاخود کوڕەکەت، لەبەرئەوە پرسیارگەلێک هەن کە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵەکە دەبێت .

لێرەدا پرسیارە گرنگەکان دەخەینە روو وەک باشترین نموونە...

 بۆچی تۆ هێندە لاوازی لە تێگەیشتندا؟

هەتا ئەگەر ڕوو بەڕووی قورساییەکی زۆریش بویتەوە لە فێرکردنی منداڵەکەت یاخود کردارەکانی لە جێی خواستی تۆدا نەبوو، نەکەی هەرگیز ئەم پرسیارەی ئاڕاستە بکەی، چونکە ئەمە ڕێگەیەکە بۆ تێکشکاندنی باوەڕبەخۆ بوون و پاڵنەرێکە بۆ گەرانەوە بۆ دواوە لە جیاتی پێشکەوتن و بەرەو پێش چوون لە گەشە کردن و سەرکەوتوو بوون لە ژیانی ئێستاو داهاتوودا.

 چۆن شتێکی لەو شێوەیە دەڵێیت؟

لەگەڵ ئەوەی کە هەندێ جار منداڵ ڕەنگە شت گەلێک بڵێت کە باش نەبێت یاخود لەگەڵ تەمەنی ئەودا نەگونجێت، دوورکەوەرەوە لەوەی کە پێی بڵێی (چۆن تۆ شتێکی لەو شێوەیە دەڵێیت؟) چونکە لەم ڕێگەیەوە تۆ گرینگیت داوە بەکارە نەخوازراوەکانی منداڵەکەت و کە ڕەنگە ئەو وا تێبگات ئەمە سەرنجی تۆ ڕادەکێشێت و هەوڵی دووبارە کردنەوەی دەدات، لەجیاتی ئەوەی بەو شێوەیە پرسیارەکەی لێ بکەیت، چاودێری بکە و بزانە سەیری چی دەکات و کێ سەرنجی ڕادەکێشێت.

 وا هەست دەکەیت زۆر زیرەک و زانایت؟

هەندێک جار دایک و باوک ئەم پرسیارە وەک هۆکارێک بەکار دەهێنێت بۆ ئاگادار کردنەوەی منداڵەکەی لەوەی کە هەڵەیەکی کردووە، بێ ئاگان لەوەی کە کاریگەری نەرێنی ئەم پرسیارە وەک هاوڕێیەکی هەمیشەیی لەگەڵ منداڵەکەت دەمێنێتەوە. ووتنی ( وا هەست دەکەیت کە کەسێکی زیرەک و زانایت) بەرامبەر منداڵ تەنها هەستی باوەڕبەخۆبوونی لێ ناسەنێتەوەبەڵکو دەبێتە هۆکارێکیش کەوا لە منداڵەکە بکات هەمیشە تانە و تەشەری بەرامبەر قبوڵ بکات کە ئەمەش هەم شکاندنی کەسایەتی منداڵە و هەم بینینەوەی نەفسی خۆیەتی لە ئاستێکی لاوازدا.

 بۆچی بە شێوەیەکی خراپ هەڵس و کەوت دەکەیت؟

ئەم پرسیارە زۆر جیاواز نی یە لەوەی ( چۆن شتێکی لەو شێوەیە دەڵێیت) ئەمەش تەنها تیشک خستنە سەر کارە خراپەکانی منداڵەکەیە لەجیاتی ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ گۆڕینی ڕەفتاری خراپی منداڵەکە بۆ باشتر بوون بەڵکو ئەنجامێکی پێچەوانەی دەبێت.

 کێ ئەم ڕێگا بێ مانا و شێتانەیەی فێر کردی؟

لە کۆتاییدا هەتا ئەگەر منداڵەکەت ڕێگەیەکی بێ مانا و شێتانەشی گرتەبەر (بە بیر و بۆچوونی تۆ) ، یاخود پێویستی بە کاتێکی زیاتر بوو لەوەی کە تۆ دیاریت کردوە بۆی بۆ ئەنجامدانی کردەیەکی بیرکاریانە  یاخود هەربابەتێکی تر، دوور کەوەرەوە لەوەی لە ڕێگەی ئەم پرسیارەوە گاڵتەی پێ بکەی، لێ گەڕێ با پشت بە خۆی ببەستێ، دەتوانیت بە شێوەیەکی گونجاوتر پێی بڵێی ( زۆر باشە ئازیزم بەڵام دەتوانیت ئەم کارە بە ڕێگەیەکی ئاسان تر و خێرا تر ئەنجام بدەی)

کەواتە ئێستا زانیت چۆن منداڵێك پەروەردە دەکەیت کە هەم ڕێزی خۆی بگرێت هەم وا بکات لە دەوروبەری کە ڕێزی بگرن.


12531 جار بینراوە‌
13/08/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020