سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

ئەو ووتانەی کە دەبێت منداڵ لە باوکی یەوە بیبیستێت

ئەو ووتانەی کە پێویستە منداڵ (بە تایبەتی کوڕ) لە باوکی یەوە بیبیستێ

نوسینی: الیسار حەبیب / وەرگێرانی: شەوبۆ ساڵح

هەموان خەون بەوەوە دەبینین کە منداڵەکانمان بە شێوەیەک پەروەردە بکەین کە توانای پشت بەخۆ بەستیان هەبێت و زیرەک بن، بۆیە دایکان لە کاتی سکپڕیدا بەرنامەی خۆراکی جۆراوجۆر دەخۆن تاکو کۆرپەکەیان زیرەک بێت، یاخود هەوڵی هەمیشەیی دایک و باوک بۆئەوەیە کە ژینگەیەکی وا بڕەخسێنن کە یارمەتی دەربێت لەبەرز کردنەوەی ئاستی زیرەکی منداڵەکەیان.

بەڵام ئەوەتان زانیوە کە پەروەردەیەکی لەو شێوەیە زۆر ئاسانە ئەگەر باوک خۆی ڕابهێنی لەسەر چەند ووتەیەک و هەمیشە دووبارەی بکاتەوە تاکو مندالەکەی (کوڕەکەی) گوێ بیستی بێت و فێریان ببێت، کەواتە دەبێت ئەو ووتانە چی بن؟

ووتە و دەربڕینەکانی بۆ ڕێزگرتن لە خێزانەکەی (ژنەکەی)

بۆ ئەوەی پەروەردەی منداڵەکەمان بە شێوەیەک بێت کە لە داهاتوودا منداڵێکی(کوڕێکی) پشت بەستوو بە خۆی و زیرەک بێت، ئەوا پێویستە باوک لەبەرچاوی منداڵەکانی پێزانینی هەبێت بۆ مامەڵەی باش وجوانی خێزانی و هەروەها خۆشەویست یەکی زۆری بۆ دەرببڕێ بەرامبەر ئەو هەموو ماندوو بوون و هەوڵەی کە لەگەڵ ئەوان دەیکێشێ، پیشانی منداڵەکانی بدات کە ژن و پیاو وەک یەکن و هەرگیز پیاو زیاتر نەبووە لە ژن و زیاتر نابێت ئەمەش یارمەتیدەرێکی گەورە دەبێت بۆ منداڵەکانیان تاکو لە ژیانی داهاتوویاندا سەرکەوتوو بن.

دان پیادانان بە هەڵەو سەرنەکەوتنەکاندا

باوک نموونەیەکی گەورەیە بۆ منداڵەکەی (کوڕەکەی) بۆیە هەمیشە لە بیر و خەیاڵی منداڵدا باوک دەبێت هەمیشە سەرکەوتوو بێ هەڵە بێت. بەڵام بنەمایەک لە پەروەردەکردنی منداڵێکی پشت بەستوو بەخود و زیرەک لە داهاتوودا بریتی یە لە دان پیادانانی هەڵەکان وسەرنەکەوتنەکان لەبەرچاوی منداڵەکاندا، چونکە ژیان هەمیشە بردنەوە و سەرکەوتن نیە بەڵکو ڕووبەڕووی دۆڕان و لەدەست چوونیش دەبینەوە کەواتە لەسەر باوک پێویستە کە بنەماکانی شکستیش فێری منداڵەکەی بکات بۆئەوەی بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە ڕووبەڕووبونەوەی شکستەکاندا لە داهاتوودا.

داوا کردنی یارمەتیدان

ڕاستە لە بیر و خەیاڵی منداڵدا باوک قارەمانێکە (پاڵەوانێکە) کە دەتوانێت ڕووبەڕووی هەموو دژواری و کێشەکان ببێتەوە و تیایدا سەرکەوتوو بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەر بتەوێت منداڵێک پەروەردە بکەیت کە زیرەک وسەرکەوتوو بێت لە ئایندەدا پێویستە بنەماکانی داواکردنی هاوکاری فێر بکەیت چونکە لە زۆرێک لە کاتەکاندا ناتوانین ڕووبەڕووی کێشەکان ببینەوە بەبێ ئە کەسانەی کە گرنگیمان پێ دەدەن کەواتە دەبێت ئەمە فێری منداڵ بکرێت، ئەوە ڕاست نیە کە پیاو هەرگیز پێویستی بە یارمەتی کەسانی تر نیە.

داوای لێبوردن و ڕەخنە

هەرگیز ئەوە ڕاست نیە کە پیاو هەڵە ناکات و پێویستیشی بە داوای لێبوردن نیە، ئەو باوکەی کە دەیەوێت نموونەیەکی باش نێت بۆ کوڕەکەی و بە شێوەیەکی سەرکەوتوو باش پەروەردەی بکات پێویستە لەبەرچاوی منداڵەکەی داوای لێبوردن بکات لەهەر هەڵەیەک کە ئەنجامی ئەدا، داوای لێبوردن کردن یەکێکە لە پاڵنەرەکانی ئازایەتی بۆ ئەو کەسە زیرەکانەی کە بەکارێکی ئاسانی دەزانن و ڕووبەڕووی هەڵەکانیان دەبنەوە بە داوای لێبوردن کردن و دووبارە نەکردنەوەی هەمان هەڵە.


8409 جار بینراوە‌
22/08/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020