سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

چۆن ددانەکانمان لە کلۆربوون بپارێزین؟

خۆشترین خۆراک بەلای ئەو بەکتریایانەی لەناو دەمماندا دەژین، شەکرە .

 بەکتریاکان پاشماوەی خۆراکە شیرینەکانی نێوان ددانەکانمان دەخۆن و دەیگۆڕن بۆ ترش. ئەم ترشانەش لە هەموو جارێکدا هێرش دەکەنە سەر ددانەکانمان و هەندێکی لێ دادەخورێنن .

بەتێپەڕبوونی کات کونی ڕەشی بچووک لەسەر ددانەکانمان پەیدا دەبن. پاش ماوەیەکی کەم ئە کونە بچووکانە بەهۆی هێرشە ترشییەکانەوە گەورەتر دەبن و کلۆر دەبن. بەڵام وازهێنان لە خواردنی شتی شیرین نابێتە هۆی ڕیگری کردنی تەواوەتی ددانەکانمان  لە کلۆربوون.

بەشێوەیەکی گشتی ئەو شیرینیانەی لە نێوان ژەمەکاندا دەخورێن زیاتر زیان بە ددانەکانمان دەگەیەنن بە بەراورد بەو شیرینیانەی لەگەڵ ژەەکاندا دەخورێن. چونکە کەم کەم خواردنی شیرینی بە درێژایی ڕۆژ، ڕێگە بۆ ڕژاندنی بەردەوامی ترش خۆش دەکات لە لایەن بەکتریاکانەوە بەسەر ددانماندا. هەر لەبەر ئەمە لەپاڵ فڵچەکردنی ددانەکانمان دوای هەر ژەمە خۆراکێک وا باشترە لە پاش بەرکوڵی نێوان ژەمەکانیش ئاو لە دەممان وەربدەین. چونکە بەکتریاکان نزیکەی ٢٠ خولەک لەدوای خواردنەوە دەست دەکەن بە دروستکردنی ئەو ترشەی کە دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان .


4922 جار بینراوە‌
09/03/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020