سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

چۆن دەبیتە دایک و باوکێکی زیرەک و منداڵێکی زیرەک پەروەردە دەکەیت؟

ئەو شتانەی کە دەری دەخات دایک و باوکێکی زیرەکیت و منداڵێکی زیرەک پەروەردە دەکەیت

نوسینی: الیسار حەبیب / وەرگێرانی: شەوبۆ ساڵح

خەونی هەموو دایکێکە کە منداڵێک پەروەردە بکات لە داهاتوودا سەرکەوتوو زیرەک بێت، بۆ ئەم مەبەستە گومانی تێدا نیە کە گوێ بیستی ئەو لێکۆڵینەوانە بووین کە بەرنامەی خۆراکیان داناوە تاکو لەکاتی سکپڕیدا یارمەتیدەر بن بۆئاستی زیرەکی منداڵەکەت، ڕاستە بەرنامەی خۆراکی تەندروست یارمەتی دەرە و کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی زیرەکی منداڵ ، بەڵام زیرەکی منداڵ لە باوانیەوە لە ڕێگەی پەروەردە کردنیەوە دەبێت کەواتە ئەگەر ئەتەوێت منداڵێکی زیرەک و سەرکەوتووت هەبێت لە ئایندەدا ئەوا پێویستە بە شێوەیەکی زیرەکانە مامەڵە بکەی، کەواتە ئەگەر ئەم خاڵانە لە دایک و باوکدا هەبێت ئەوا دەریدەخات کە زیرەکن وە منداڵەکانیان بەشێوەیەکی زیرەکانە پەروەردە دەکەن:

کاتێک دەبنە کەسێکی کاریگەر لەجیاتی دەستبەسەرداگەر

ئەوە ڕوونە کە یەکێک لە خەسڵەتەکانی دایک وباوکی زیرەک هەڵبژاردن و پەیڕەوکردنی باشترین ڕێگەیە لە پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی منداڵێکی سەرکەوتوو لە ئایندەدا، یەک لەو ڕێگە باشانە گۆڕینی مامەڵەی توندڕەوانە و دیکتاتۆریانەیە بە مامەڵەیەکی کاریگەر و دادپەروەرانە، واتە ڕێگە بە منداڵەکە بدرێت کە بەتەنهایی بڕیار لەسەر شتە سەرەتاییەکان بدات وبەشداریشی پێ بکرێت لەگەڵ دایک و باوکیدا لە بڕیارە گشتییەکاندا لەم ڕێگەیەوە دایک و باوک دەبنە پێشەنگێکی باش بۆ منداڵەکانیان .

کاتێ گفتووگۆ و ڕاگۆڕینەوە دەکەن لەگەڵ منداڵەکانیان

بە پێچەوانەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە دەڵێت ڕاگۆڕینەوە و گفتووگۆ کردن لەگەڵ منداڵ کارێکی خراپە، بەڵکو یەکێکە لە کارە باشەکان  کە دەریدەخات تۆ زیرەکیت و منداڵەکانت بە شێوەیەکی زیرەکانە پەروەردە دەکەیت، ئەم گفتوگۆیانە نابێت بۆ هەندێ بابەتی قورسی وەک ( مردن، پەیوەندی سۆزداری وخۆشەویستی ، هاوسەرگیری، .... هتد) بەکار بهێندرێت کە منداڵ نەتوانێ درکیان پێ بکات و لێیان تێبگات بەڵکو دەبێت گفتووگۆیان لەگەڵ بکرێت لەسەر بابەتە ئاسانەکانی تایبەت بە خۆیان بۆ ئەوەی ئاستی زیرەکی خۆی پەرەپێبدات.

کاتێ منداڵەکەت فێردەکەیت کە چۆن بڕیار بدات

کارێکی زۆر ئاسانە ئەگەر دایک و باوک بڕیارە جۆراو جۆرەکانی تایبەت بە ژیانی منداڵەکەیان بدەن وەک هەڵبژاردنی جل و بەرگ وهاوڕێ و هەر شتێکی تر کە پەیوەندی بە منداڵەکەوە هەبێت، بەڵام دایک و باوکی زیرەک ئەوانەن کە منداڵەکانیان فێر دەکەن چۆن بڕیار بدەن، منداڵی زیرەک ئەوەنەن کە بڕوایان بە خۆیانە و دەتوانن بڕیاری زیرەک ندەن بەو شێوەیەی کە فێر کراون.

لە کاتی قبوڵ کردنی کار وکاردانەوە جیاوازەکانی منداڵەکانیان

دەرکەوتنی زیرەکی دایک وباوک هەروەها پەروەردەکردنی منداڵ بەشێوەیەکی زیرەکانە لەو کاتانەدا دەردەکەوێت کە بتوانێ مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ هەموو کاتە جیاوازەکانی منداڵەکەی ( توڕەبوون ، بێ تاقەتی ، جوڵەی زۆر...هتد) بکات و لێگەڕێ منداڵەکەی زۆر بە ڕاستگۆیانە و ئازادانە گوزارشت لە هەستەکانی خۆی بکات لە هەموو کاتە جیاوازەکاندا.

کەواتە مامەڵەی دایک و باوک لە هەندێ کاتی کاریگەردا یارمەتیدەرە بۆ چاندنی زیرەکی لە منداڵدا. ئەم خاڵانەی سەرەوە ئاشناتان دەکات لەگەڵ کاتە کاریگەریەکان تاکو بتوانین زیرەکانە مامەڵەی پەروەردەیی لەگەڵ منداڵەکانمان بکەین و منداڵێکی زیرەک لە ئایندەدا پەروەردە بوبێت.


7101 جار بینراوە‌
22/08/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020