سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

4 هەڵەی پەروەردەیی دایک و باوک

٤ هەڵەی پەروەردەیی کە پێویستە لێیان دوور بکەویت

وەرگێرانی: ڕێناس سەلاح

پەروەردە کردنی منداڵ بە شێوەیەکی دروست بە بێ ئەوەی کاریگەری خراپ لەسەر هەست و دەروونی دروست بکات شتێکی گرنگە کە دایک و باوک ئەبێ ڕەچاوی بکەن.

بۆ گەورەکردنی منداڵ بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ئەبێ هەریەکە لە دایک و باوک یەکەم شت گرنگی بە شێوازی مامەڵە کردنیان لەگەڵ منداڵەکانیاندا بدەن، وە هەروەها گرنگی بدەن بە چۆنیەتی ئەو سزایانەی کە پەیڕەوی دەکەن لەگەڵیاندا، بە شێوەیەک پەروەردەیان بکەن کە کاریگەری خراپی نەبێت لەسەریان.

لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە هەندێک لە هەڵە پەروەردەییە باوەکان کە دایکان و باوکان پەیڕەوی دەکەن بەرامبەر بە منداڵەکانیان، بە مەبەستی ئەوەی لێیان دوور بکەونەوە.

دایک جاری وا هەیە هەندێک هەڵسوکەوتی هەڵە لەگەڵ منداڵەکەیدا دەکات کە دواتر کاریگەری خراپی لەسەر رەفتار و پەروەردەی منداڵەکەیدا دەبێت ،لەوانە:

بڕیاڕدان لەبری منداڵ

ئەبێ تا ڕاددەیەک ئازادی هەڵبژاردن بدرێت بە منداڵ، چونکە ئەمە شتێکی زۆر گرنگە بۆ سەلامەتی دەروونیی ئەو منداڵە، وە فێری باوەڕ بە خۆبوونی دەکات لە داهاتوودا، وە هەروەها فێری دەکات کە خۆی بەرپرسیاریەتی بڕیارەکانی خۆی لە ئەستۆدا بگرێت، بۆیە پێویستە بە هیچ شێوەیەک هیچ شتێک بەسەریدا نەسەپێنرێ، یاخود بە هیچ شێوەیەک بە بێ پرس و ڕاوێژی ئەو بڕیار لە بڕی ئەو نەدرێت.

ڕەخنەگرتن لە منداڵ و بەرواردکردنی بە منداڵانی تر

شارەزایانی بواری دەروونناسی دەڵێن ڕەخنەگرتن و هاوسەنگ کردنی منداڵ لە تەمەنێکی بچوکدا دەبێتە هۆی بە کەم زانین و بێ ڕێزی منداڵ بەرامبەر بە خۆی وە باوەڕ بە خۆ بوونی دەشڵەژێنێ، وە هەروها کاریگەری زۆر خراپی دەبێت لەسەر دەروون و هەڵسوکەوتی ئەو منداڵە بە شێوەیەکی درێژ خایەن ، کە لە داهاتوودا کاتێکی زۆری دەوێت بۆ چارەسەرکردن و چاک بوونەوە لێیان.

هاوارکردن و توڕەبوونی بەردەوام بەسەر منداڵدا

شارەزایانی بواری دەروونناسی دەڵێن کە هاوار و لێدان و هەڵچوونی بەردەوام بەسەر منداڵدا دەبێتە هۆی تێکشکاندنی ڕێگاکانی پەیوەندی کردن لەگەڵ منداڵدا وە کاریگەری خراپی لەسەر دەروون و کەسایەتی و ڕەفتار و مامەڵەکردنی ئەو منداڵە لەگەڵ کەسانی تردا دەبێت.

کردارەکان بە پێچەوانەی قسەکان

بۆ نموونە داوا لە منداڵەکەت مەکە دووربکەوێتەوە لە درۆکردن لە کاتێکدا تۆ خۆت ئەنجامی ئەدەیت، بۆیە دەبێت پێشەوایی ڕاست و دروست بیت بۆ ئەو، چونکە منداڵان لاسایی دایک و باوکیان دەکەن لە هەموو شتێکدا، بۆیە داوای شتێک لە منداڵەکەت مەکە لە کاتێکدا تۆ خۆت پێچەوانەکەی دەکەیت.

بۆیە "دایکی ئازیز" دەبێت دووربکەویت لەو هەڵە پەروەردەییانەی کە باس کرا تاوەکو منداڵەکەت لەسەر بناغەیەکی ڕاست و دروستدا پەروەردەبکەیت و لە داهاتوودا بەرهەمی ماندوو بوونت بە دەست بهێنیت.

سەرچاوەکان: 7 Most Common Parenting Mistakes ، Top Ten Parenting Mistakes


7577 جار بینراوە‌
01/09/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020