سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

منداڵەکەم دەترسێت، چی بکەم؟

زۆرێک لە دایباب دەپرسن چۆن وا لە منداڵەکانمان بکەین کە نەترسن، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە چەند ڕێگایەکی ئاسان کە هاوکارت دەبن لەوەی چۆن وابکەیت منداڵەکەت نەترسێت، هاوکات تیشک دەخەینە سەر باوترین هۆکارەکانی ترسانی منداڵ.

دایکان و باوکان ناڕەزایی ئەوە دەردەبڕن کە منداڵەکانیان لە شتی زۆر سادە دەترسن، یان لە شتانێک هەر بوونیان نیە بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە دایک و باوک درک بەوە بکەن کە چۆنیەتی و ڕێگاکانی پەروەردەکردن هۆکارێکی گرنگن تاکو منداڵ بەهێز بێت و متمانەی بەخۆی هەبێت. دەبێت بزان منداڵ فێربکەن چۆن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخە قورسەکان بکات و لە بری ڕاکردن ڕووبەرویان ببێتەوە و چارەسەریان بکات، هاوکات فێری ئازایی و بوێری بکەن. لێرەوە ئاشناتان دەکەین بەم شتانە و وەڵامی ئەو پرسیارەش دەدەینەوە کە چۆن وا بکەم منداڵەکەم نەترسێت.

هۆکارەکانی ترس لای منداڵ

ترس لە توندوتیژی خێزان لە دژی منداڵ، یان توندوتیژی نێوان ئەندامەکانی تری خێزان.

ترس لە یاری، لە تاریکی، لە ئاژەڵ بەتایبەت کاتێک منداڵ هۆشیاری بۆ دروست دەبێت سەبارت بە شتەکانی دەوروبەری.

ترس لە تەڵاق، بەتایبەت کاتێک چەندین جار لە دایک و باوکیەوە گوێبیستی دەبێت وەک هەڕەشە بەکاری دەهێینن بەرامبەر یەک.

ترس لە قوتابخانە و ڕوبەڕووبونەوەی ژینگەی نوێ.

ترس لە کەسانی نامۆ و نەناسراو بەتایبەت پێش تەمەنی سێ ساڵی.

ترس لە سزای ماڵەوە، بەتایبەت کاتێک خێزان زۆر توندن لە شتەکاندا.

ترس لە توڕەیی هەڵچوونی بەرامبەر لە قوتابخانە یان لە ماڵەوە.

چۆن وابکەم منداڵەکەم نەترسێ

پێویستە ڕێز لە ترسی منداڵەکەت بگریت و گاڵتەی پێ نەکەیت، وە دەبێت قسە لەگەڵ منداڵەکەت بکەیت دەربارەی ئەو شتەی کە لێی دەترسێت و بەجوانی بۆی ڕون بکەیتەوە تاکو ترسەکەی دەڕەوێتەوە.

ئەکرێ ڕێژەی ترسەکە کەم بکرێتەوە بەوەی متمانە بەخۆبوونی منداڵەکە زیاد بکرێت و ئافەرین بکرێت و تواناکانی بەرز هەڵسەنگێنرێن، ئەمەش دەکرێ لەڕێی ئەوەوە بەدەست بهێنرێت کە لە ڕۆژدا کۆمەڵێک چالاکی بە منداڵەکە بکرێت کە دەبنە هۆی زیادبوونی متمانە بەخۆبوونی منداڵ.

هاوسەنگانە ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵ و دورخستنەوەی هەر کێشەو گرفتێکی خێزانی لە منداڵەکە، لە جیاتی ئەوەی سەرقاڵی بکەیت کە کێشە و گرفتەکانی خێزانەوە سەرقاڵ بکرێت بە حەزەکانی خۆیەوە.

لەبەرچاویدا باسی تر مەکە، یاخود باسی ترسانی منداڵەکە مەکە، چونکە منداڵ هەستیارە و بە زوویی توشی کێشەکانی ترسان دەبێتەوە.

دەکرێ منداڵ ئارام بکرێتەوە لە ترس لە ڕێگەی ڕاهێنانی هەناسەوە، بەجۆرێک بە قوڵی هەناسەهەڵمژێت و دواتر لە کونە لوتیەوە هەواکە بداتەوە. بەگوێرەی توێژینەوەکان ئەم ڕاهێنانە بەڕێژەی 50٪ ترسی منداڵ کەم دەکاتەوە.

چاودێری و ئاگاداری زیاد لە پێویست یەکێکە لەو هەڵە باوانەی کە دایک و باوک لە پەروەردەکردندا دەیکەن. بەهۆی خۆشەویستی زۆرە بۆ منداڵ دایک و باوک هەوڵدەدەن بەردەوام چاودێری بکەن و ئاگایان لێبێت، لێناگەڕێن مامەڵە لەگەڵ ژیان بکات و قورسیەکانی بکات، لە ڕاکردن لە ئەزموونەکانی ژیان کە لێیانەوە فێردەبێت ترسەکەی زیاتردەکەن، بۆیە دەبێت دایک و باوک لە منداڵەکە گەڕێن بەڕەوڕوی قورسیەکانی ژیان ببێتەوە و بەگوێرەی کات بەسەریاندا زاڵ ببێت.


5313 جار بینراوە‌
30/09/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020