سەرەکی    |    دەربارە    |    پەیوەندی
About       |    حول         |    Hakkimda
             

10 هۆکار کە یاری زۆر بۆ منداڵەکەت نەکڕیت

وەرگێرانی : سومەیە محەمەد

ڕاستە بوکەڵە و یاری هاوکاری فێربوونی منداڵەکانمانە لەبارەی خۆیان و چواردەوریان ، وە یارمەتی بەرەوپشچوونی توانا و لێهاتوویان دەدات، بەڵام زۆری یارییەکان نەک سود ناگەیەنێ بەڵکو بەجۆرێکی وا خراپ‌ بەسەریان دەشکێتەوە کە کاردەکاتە سەر گەشەیان و ئەم گرفتانەی خوارەوەیان بۆ دروست دەکات:

بەهۆی زۆری بوکەڵەو یاریەوە خەیاڵکردنی منداڵ بەشێوەیەکی تەواو گەشەناکات، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەو تاقیکردنەوانەیە کە دوو لێکۆڵەری ئەڵمانی ئەنجامیانداوە و دەرکەوتووە کەمنداڵان لە نەبوونی یاریدا بۆشتانێکیتر دەگەڕێن لەژینگەکەی خۆیاندا کە بەهۆیەوە یاریە تایبەتەکەی خۆیانی پێ تەواو دەکەن و ئاسۆی خەیاڵیان فراوانتر دەبێت.

بەهۆی هەبوونی یاری زۆرەوە منداڵ ناتوانێ بۆماوەیەکی درێژ تەرکیز و ئاگایی خۆی بپارێزێ و ناتوانێ مافی تەواو بدات بەهەر کام لەیاریەکانی.

بەهۆی یاری زۆرەوە منداڵ کاتی تەواوی نیە بۆدروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ نزیکەکان و دروستکردنی هاوڕێیەتی لەگەڵیان ئەمەش دەتوانێ کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و زانستیان دروست بکات.

بەهۆی زۆری یاریەکانیانەوە منداڵان فێری گرنگیدان و پاراستنی پێداویستیەکانیان نابن لەهەر کاتێکدا بوکەڵەیەکی لەدەستدا بوکەڵەیەکیتر شوێنی دەگرێتەوە !

بەهۆی زۆری یاریەکانەوە منداڵ کاتی ئەوەی نابێ ئاشنای کتێب و ڕەنگ و فێری کێشانی ئەو وێنەیە نابێت کەحەزی لێیەتی بەمەش جوان لێکگەیشتن و دەربڕینی هەستیان لەدەست دەدەن .

بەهۆی زۆری یاریەکانیان منداڵان توانای چارەسەری کێشەکانیان نامێنێ چونکە شتانێکی زۆریان لەبەردەستدایە.

زۆری یاری وا دەکات منداڵ فێری ئارامگری نەبێت چونکە بە ئاسانی لەیاریەکی قورس وازدێنێ بۆ یاریەکی ئاسان و ئەمەش وادەکات بەدوای ڕێ چارەدا نەگەڕێت .

زۆری یاریەکان منداڵ فێری خۆپەرستی دەکات و وادەکات وابزانن هەرچی دڵیان ویستی دەتوانن بەدەستی بهێنن و سەرەنجام بەڕێگەیەکی ناتەندروست دەژین.

بەهۆی زۆری یاریەکانەوە منداڵ تاقەتی یاری کردنی لەدەرەوەی ماڵ نامێنێ و بەشداری چالاکیەکانی منداڵانیتر ناکات ئەمەش کاریگەری لەسەر توانای جەستەیی و تەندروستیان دادەنێت.

زۆری یاریەکانیان وادەکات منداڵان وا هەست بکەن خۆشبەختیان بەندە بە پاڵنەری ماددی و کڕینی پێداویستیەکانیان ، دەکرێ لە دیدی ئەوانەوە ببێتە هۆکاری سەرەکی بەختەوەریان لەم جیهانەدا.

بۆ ئەوەی بچکۆلەکەت نەبێتە قوربانی "ئــافەرین" ئامۆژگاریت دەکات کە دایکێکی فامیدە بیت و کارێک بکەی لەلیستی گرنگترینەکانتدا چەندێتی و چیەتی یاری منداڵەکەت دیاری بکەیت.


5380 جار بینراوە‌
21/11/2020

 ناونیشان

ئێسکان ـ سلێمانی

 بەردەستبوون

شەممە - پێنج شەممە
8:00 بەیانی - 5:00 ئێوارە

 پەیوەندی

009647701964436
[email protected]

 سۆشیال میدیا

             

© مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ ئافەرین 2020