بۆچی گەڵای درەختەکان زەرد دەبن؟

وەک دەزانین درەختەکان وەک ئێمە خۆراک ناخۆن، بەڵکوو کارگەیەکی دروستکردنی خۆراکی تایبەت بە خۆیان هەیە کە پێی دەگوترێت (کلۆرۆفیل) و شوێنەکەی دەکەوێتە ناو گەڵاکانەوە.

هەروەها درەختەکان پێویستیان بە تیشکی خۆریش دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە و بەرهەمهێنانی خۆراک. مادەی کلۆرۆفیل کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستکردنی خۆراکی درەخت و ڕووەکەکان، بریتییە لە بۆیەیەکی ڕەنگ سەوز و بەهۆی ئەوەی بە ڕێژەیەکی زۆر (دوو لەسەر سێ) ئەم ڕەنگە لە گەڵاکاندا هەیە بۆیە گەڵاکان ڕەنگیان سەوز دەبێت.

باشە،  بەڵام هەرگیز ڕۆژێک لە ڕۆژان لە خۆتان پرسیوە بۆچی لە وەرزی پاییزدا ڕەنگی گەڵاکان لە سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ زەرد و دواتریش سیس دەبن؟


لە بەر ئەوەی لە زستاندا گەڵای درەختەکان دەوەرن هەر بۆیە درەختەکانیش لە بەرهەمهێنانی خۆراک دەوەستن و کارگەکەیان دادەخەن، دواتریش مادەی کلۆرۆفیل دەست دەکات بە کەمبوونەوە و تیاچوون .

کاتێکیش کلۆرۆفیل دەست بە کەمبوونەوە و نەمان دەکات، ڕەنگی گەڵاکانیش دەگۆڕێت. لە سەرەتاوە زەرد دەبن، دواتر پرتەقاڵی و لە کۆتاییشدا ڕەنگیان نامێنێت. ئەمەش واتای ئەوەیە کە گەڵای درەختەکان لە تەمەندا گەورە بوون و پیر بوون. هەر وەک چۆن کاتێک ئێمەی مرۆڤ دەچینە تەمەنەوە قژ و ڕیشمان لە ڕەشەوە دەگۆڕێت بۆ ڕەنگی سپی، بەو جۆرەش ڕەنگی گەڵاکان لە سەوزەوە دەگۆڕین بۆ زەرد .



1438 جار بینراوە‌
16/12/2020