دەست شتن بە سابوون

بۆچی دەستەکانم بە سابوون پاک بکەمەوە؟

ڕۆژێک یەکێک لێی پرسیم: «ئایا بەس نییە دەستەکانم تەنیا بە ئاو پاک بکەمەوە؟»

ئایا پێویستە سابوون بەکار بهێنم بۆ دەست شتن تا دەبێتە کەف و بڵقی هەوا؟

 ئەگەر تەنیا بە ئاو دەستەکانت بشۆیت، ئەوا دڵی ئەو میکرۆبانە خۆش دەکەیت کە لەسەر دەستەکانت دەسووڕێنەوە و دەژین، بەبێ ئەوەی بیزانیت خواردنی بۆ دابین دەکەیت.

 پێم وایە تۆ دەڵێیت: دڵخۆشم کە لەگەڵ میکرۆبەکان دەژیم. ئایا ئەم قسانە دەڵێیت کاتێک بەهۆی ئەو میکرۆبانە نەخۆش دەکەویت و پێویستت بە خواردنی دەرمانی زۆر دەبێت؟

 باشە تا ئێستا بیرت لە سابوون کردووەتەوە و چۆن دەست لە میکرۆب پاک دەکاتەوە؟

هیچ شتێک نییە، من لە شوێنی تۆ بیرم کردەوە و لێکۆڵینەوەم لەم بابەتە کرد.

سابوون ئەو پیسییەی لەسەر دەست و پێ و دەموچاوت چەسپاوە لای دەبات، بۆیە میکرۆبەکان شوێنی خۆیان بە جێ دەهێڵن، ئاوەکەش دێت و ئەم پیسییە لا دەبات.

 

 نزیکەی هەزار جۆر بەکتریا لە جەستەتدا دەژین و هەریەک لەم بەکتریایانە خێزانیان هەیە کە لە دەیان هەزار بەکتریا پێکهاتوون. ئەمەش واتە ئەگەر هەوڵی ژماردنی ئەو بەکتریایانە بدەیت کە لە جەستەی مرۆڤدا هەن، بۆت دەردەکەوێت کە ژمارەیان - لانی کەم - ٦ هێندەی ژمارەی دانیشتووانی کوردستانە.

 

 دەگوترێت فینیقیەکان دوو هەزار و ٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر یەکەم کەس بوون کە سابوونیان لە جیهاندا دۆزییەوە. دەگوترێت کە ئەوان بە ڕێکەوت ئەم سابوونە بۆنخۆشەیان دۆزیوەتەوە لە کاتێکدا خەریکی کوڵاندنی زەیتی زەیتوون بوون بەبێ ئەوەی بزانن سابوون دروست دەکەن.

 

 

 

668 جار بینراوە‌
20/09/2023