سوڕانەوەی میلی کاتژمێر بۆ لای ڕاست

بۆچی میلی کاتژمێرەکان بەرەو لای ڕاست دەسووڕێنەوە؟

هەزاران ساڵ لەمەوبەر، هیچ تەکنەلۆژیا و کاتژمێرێکی دەستی لە جیهاندا نەبوو. خەڵک بە سەیرکردنی خۆر و مانگ پێشبینی کاتەکانیان دەکرد.

کاتێک کەسێک پرسیاری کاتی لە منداڵەکان دەکرد، ئەوان وەڵامی کاتیان نەدەدایەوە و دەیانگوت: کاتژمێرمان پێ نییە و نایزانین.

زانایان لە میسری کۆندا دەیانویست کاتژمێرێکی ڕاستەقینە دروست بکەن. ئەوان باوەڕیان وا بوو کە دەتوانن کاتژمێرێک دروست بکەن بە سەیرکردنی جووڵەی خۆر، بۆیە دارێکیان لەسەر زەوی دانا و بۆیان دەرکەوت کە سێبەری دارەکە لەگەڵ جوڵەی خۆردا ئاراستەکەی گۆڕیوە.

بەم جۆرە یەکەم کاتژمێری خۆریان لە جیهاندا داهێنا.

لەم جۆرە کاتژمێرەدا سێبەری دارەکە لە بەیانیاندا لە ڕۆژئاوایە، واتە لای چەپ، کاتێک خۆر بەرەو ڕۆژئاوا دەجووڵێت، سێبەری دارەکە بەرەو لای ڕاست دەجووڵێت، واتە بەرەو ڕۆژهەڵات. بۆیە بۆیان دەرکەوت سێبەری دارەکە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات دەجوڵێت یاخود لە چەپەوە بۆ ڕاست.

لەم کاتژمێرەدا سێبەری دار لە بەیانیاندا لە ڕۆژئاوایە، واتە بەرەو لای چەپ، کاتێک خۆر بەرەو ڕۆژئاوا دەجووڵێت، سێبەری دار بەرەو لای ڕاست دەجووڵێت، واتە بەرەو ڕۆژهەڵات. ئەوان کاتی جووڵەی سێبەرەکەیان لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەزانی.

دواتر هەر لەسەر بنەمای ئاڕاستەی ئەم جوڵەیە کاتژمێری دەستی داهێنرا کە بە پیل و باتری ئیشی دەکرد.

کۆی گشتی چرکەکان لە یەک ساڵدا ٣١ ملیۆن و ٥٥٧ هەزار و ٦٠٠ چرکە. واتە ئەگەر لەم ژمارەیەوە دەست بە ژماردنەوەی بەرەودا بکەیت، ساڵی داهاتوو ڕێک لە هەمان  ڕۆژ و کاتتدا تەواو دەبیت!

لە سەردەمی کۆندا، ڕۆژژمێری مانگ لە ڕۆژژمێری خۆر بەناوبانگتر بوو. یەکەم ڕۆژژمێر لە جیهاندا ڕۆژژمێری مانگ بوو کە خەڵکی سکۆتلەندا ۱۰ هەزار ساڵ لەمەوبەر بەکاریان دەهێنا.

641 جار بینراوە‌
24/09/2023