کوژاندنەوەی ئاگر بە ئاو

بۆچی ئاو بەکار دەهێنین بۆ کوژاندنەوەی ئاگر؟

 ئاگر نیعمەتێکی گەورەیە بۆ هەمووان. ژیان بهێنە بەرچاوت بەبێ ئاگر.

ئەگەر ئاگر نەبووایە، نە خواردن و نە ماڵێکی گەرممان نەدەبوو.

هەروەها نەماندەتوانی چیرۆک بگێڕینەوە کاتێک لە گەشتێکدا لە دەوری ئاگرەکە کۆ دەبووینەوە.

باشە بۆچی ئاو بەکار دەهێنین بۆ کوژاندنەوەی ئاگر؟

چی وا دەکات ئاو ئاگر بکوژێنێتەوە، پێم سەیرە؟

تا ئێستا بیرت لەم بابەتە کردووەتەوە؟

زانایان دەریان خستووە بۆ ئەوەی ئاگر بەردەوام بێت لە سووتان دەبێت دوو شتی هەبێت:

یەکەم پلەی گەرمی ژینگە بە بەرزی بمێنێتەوە.

دووەمیش ئۆکسجینی هەبێت.

ئەگەر یەکێک لەم دوو شتە کەم بووەوە یاخود نەما ئەوا ئاگرەکە دەکوژێتەوە.

بۆ نموونە مۆمێکی بچووک داگیرسێنە و پاشان پەرداخێکی هەڵگەڕاوە لەسەری دابنێ، دەبینیت پاش کەمێک ئاگری مۆمەکە وردە وردە دەکوژێتەوە چونکە بڵێسەی ئاگرەکە ناتوانێت بەردەوام بێت لە سووتانی کاتێک ئۆکسجینی ناو کووپەکە تەواو دەبێت.

خێراترین ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی پلەی گەرمی ئاگر بە دڵنیایەوە دانانی بلۆکێکی گەورەی سەهۆڵە لەسەری. بەڵام لە بارودۆخی لەناکاودا، پێویست ناکات بەدوای سەهۆڵدا بگەڕێیت! ئەوە بەسە ئاو بدۆزیتەوە و بابەتەکە کۆتایی دێت، چونکە ئاو گەرمی کەم دەکاتەوە و دەبێتە هەڵم و لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەبێت.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئاو بە باوترین ماددە دادەنرێت کە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا بەکار دێت.

ئۆکسجین و هایدرۆجین لە هەوادا بەردەستن. کاتێک دوو گەردیلەی ئۆکسجین لەگەڵ گەردیلەیەکی هایدرۆجین تێکەڵ دەبن، ئاو دروست دەبێت، کە بە گرنگترین توخمی جیهان دادەنرێت.

 

590 جار بینراوە‌
24/09/2023