بەفر چۆن دروست ئەبێت؟

لە ناوەڕاستی کیشوەری باشووردا شاخی سەهۆڵیی سپی و بەفراوی هەیە.

تۆ بیزانە هەورەکان لە دڵۆپە ئاوە بچووکەکانەوە دروست دەبن کە بەردەوام لە بەرگەهەوادا دەجووڵێن و دەلەرزن، کاتێک دڵۆپە ئاوە گەورەکان پلەی گەرمایان لە خوار سفرەوە بێت دەیبەستن و دەبنە کریستاڵی سەهۆڵی بچووک وە بەم شێوەیە ملیۆنان دانەیان لەناو هەورەکان دروست دەبن و یەک دەگرن وە دواتر کلووی بەفر دروست دەبێت. کلووە بەفرەکان گەورەتر و گەورەتر دەبن و کێشیان زیاد دەکات، پاشان وردە وردە لە ئاسمانەوە دەست دەکەن بە کەوتنە خوارەوە.

هەندێک لە کریستاڵە سەهۆڵییەکان لە شێوەدا جیاوازن لە هەندێکی تریان. ئەمەش بەو مانایەیە کە گەڕان بەدوای کریستاڵە سەهۆڵییە لەرزۆکەکاندا قورسترە لە گەڕان بەدوای دەرزییەکدا لەناو کۆمەڵێک جلوبەرگی تێکەڵدا.

ویلسۆن بێنتلی ئەمریکی یەکەم و بەناوبانگترین وێنەگرە لە مێژوودا کە وێنەی کریستاڵی سەهۆڵی گرتووە. بە درێژایی ژیانی، ئەم وێنەگرە وێنەی پێنج هەزار جۆری کریستاڵی سەهۆڵی گرتووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە هەندێکیان لە یەکتر جیاواز نین و هەموویان لە کتێبێکی گەورەدا کۆ کراونەتەوە.

شەقامەکان زۆر بێدەنگن کاتێک بەفر دەبارێت چونکە کریستاڵەکان دەنگ بە باشی کز دەکەن وە ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییە جیاوازەکان.

لەدوای بارینی بەفر دیمەنی شار و لادێ و شەقامەکان جوانیەکی لە ڕادەبەدەر بەخۆوە دەبینن و منداڵ و گەنج و پیرەکان خۆشحاڵ و دڵخۆش دەبن.

 

 

784 جار بینراوە‌
26/09/2023