هێڵەکانی پەنجە

بۆچی لەسەر ڕووی پەنجەکان هێڵ هەیە؟

هێڵەکان یارمەتیدەرێکی زۆر باشی مرۆڤەکانن بۆ هەڵگرتن و گرتنی پێویستیەکانی ڕۆژانە بۆ نموونە قەڵەم یان سێوێک یان بەتانییەک هەروەها کاغەزەکان و چەندین شتی تر بە دەستەکانت دەگریت وە هەر شتێک شێوە و پێکهاتەیەکی تایبەتی خۆی هەیە.

ئێستا دەستت بسووڕێنە و بە وردی سەیری سەری پەنجەکانت بکە. هێڵ و چەقی بچووک لەسەر ڕووی سەرەوەی پێستت دەبینیت. ئەم هێڵ و خەتانە پێیان دەگوترێت «پەنجەمۆر».

هێڵ و خەتەکان خۆ لێدان و هەستی دەست لێدان لە پێستدا بەهێز دەکەن، بۆیە باشتر دەست لە شتەکان دەدەیت و بە ئاسوودەتر دەیانگریت.

جگە لەم سوودانە، ئەم هێڵانە بۆ هەموو مرۆڤەکان وەک یەک نین. ئەمەش واتە پەنجەمۆرەکانت جیاوازن لە پەنجەمۆرەکانی هاوڕێکەت.

ئەگەر دەست لە شووشە بدەیت، بۆت دەردەکەوێت کە پەنجەکانت پەنجەمۆری جیاواز بەجێ دەهێڵن. جیاواز بۆ هەر یەکێک لە تۆ و هاوڕێکەت.

ئەو پەنجەمۆرانەی کە زۆر لە پەنجەمۆری مرۆڤ دەچن لەنێو ئاژەڵەکاندا پەنجەمۆری کوالایە.

پەنجەمۆر ئەوەندە جیاوازە لە یەکتر تەنانەت لە نێوان برا دووانەکاندا جیاوازییان هەیە.

پەنجەمۆری دەستەکان دروست دەبێت لە کاتێکدا هێشتا کۆرپە لە سکی دایکیدایە.

 

1097 جار بینراوە‌
27/09/2023