بۆچی قژی داپیرە و باپیرەمان سپی دەبێت؟

بۆچی قژی داپیرە و باپیرەمان سپی دەبێت؟

لێکۆڵینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکات کە هیچ شتێک نییە نیگەرانی بیت. هیچ مەرجێک نییە، چونکە ڕۆژێک دێت قژت سپی دەبێت، جا پێت خۆش بێت یان نا. دەبینم بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانیت بزانیت ئایا بۆچی قژی داپیرە و باپیرە سپی بوون! وەرە، پێت دەڵێم:

کاتێک کەسێک پیر دەبێت، گۆڕانکاری سەیروسەمەرە لە جەستەیدا ڕوو دەدات.

بۆ نموونە، کاتێک هەندێک کەس پیر دەبن، دەست دەکەن بە بەکارهێنانی چاویلکە کاتێک پێشتر بەکاریان نەهێنابوو، وە سپی بوونی موو لەسەر جەستەیان، لە ڕاستیدا پەیوەندی هەیە بە پرۆسەی پیربوونەوە.

قژ ڕەنگی خۆی لە ماددەیەکی قووڵی ڕەنگ کراوەوە دەست دەکەوێت کە پێی دەگوترێت {میلانین}. بەڵام کاتێک کەسێک پیر دەبێت، پێست واز لە بەرهەمهێنانی ئەم ڕەنگە دەهێنێت و قژەکان چیتر لەسەر ئەم ماددەیە خۆراک ناخۆن و بەرە بەرە ڕەنگیان لەدەست دەدەن، وە دەبێتە هۆی سپی بوونی قژ. ئەمە بەو مانایە دێت کە قژی داپیرە و باپیرە سپی نابێت، بەڵکوو سپی دەردەکەوێت چونکە میلانین تەواو بووە و جەستە بەرهەمی ناهێنێت.

 

 

 

1425 جار بینراوە‌
27/09/2023