ئادابەکانی سەلام کردن

سەلام کردن چەند ئادابێکی تایبەتی خۆی هەیە و دەبێت کەسی موسڵمان پێوەی پابەند بێت، لەوانەش:

 پابەندبوون بە سەلامی ئیسلامەوە کە بریتییە لە (السلام علیکم و ڕحمة اللە وبرکاتە) ، وەڵامەکەشی بریتییە لە (و علیک السلام و رحمة اللە و برکاتە).

 هەوڵ بدە یەکەم جار خۆت سەلام بکەیت و تاکوو سەلام نەکەیت قسە نەکەیت .

 دووبارە سەلام دەکەینەوە ئەگەر مەجلیسەکەمان بۆ ماوەیەکی کورت بە جێ هێشت.

 بە شێوەیەک سەلام دەکەین کە هەموو کەس گوێی لێ بێت.

 سەلام کردن لە ماڵەوە و کەسوکاری خۆت، پێیان بڵێ (السلام علیکم و ڕحمة اللە و برکاتە).

 ئەگەر چوویتە ماڵ یان شوێنێک کە کەسی لێ نەبوو بڵێ: (السلام علینا و علی عباد اللە الصالحین).

 بە ڕوویەکی خۆش و گەشەوە سەلام دەکەین و وەڵامی سەلام دەدەینەوە.

 لە کاتی وەستاندا تەوقە دەکەین و دەستی یەکتر دەگوشین و بە خەندەوە سەیری یەکتر دەکەین نەک سەیری لایەکی تر.

 ئەگەر سەلامت لێ کرا هەوڵ بدە زوو وەڵامەکەی بدەیتەوە بە جوانتر لەو.

 سوننەتە سوار بوو سەلام لە پیادە بکات و پیادە سەلام لە دانیشتوو و کەم لە زۆر و بچووک لە گەورە.


2776 جار بینراوە‌
18/03/2020