جەستەی مرۆڤ


 مێشکی مرۆڤ زیاتر لە چارەکێکی کۆی ئۆکسجینی لەش بەکار دەهێنێت.

 دڵ ڕۆژانە نزیکەی 100000 جار لێ دەدات، وە لە ساڵێکدا 36500000 جار لێ دەدات، زیاتر لە ملیارێک جاریش لێ دەدات ئەگەر تەمەن لە 30 ساڵ تێپەڕی.

 خڕۆکە سوورەکانی خوێن ئۆکسجین هەڵدەگرن و دەیگەیەنن بە هەموو خانەکانی لەش، ئەم خڕۆکانە لە مۆخی سووری ئێسک لەناو ئێسکەکاندا دروست دەبن.

 ڕەنگی پێستی مرۆڤ پەیوەستە بە ڕێژەی بەرهەمهێنانی میلانین لەناو لەشدا، ڕەنگی پێست سپی دەبێت ئەگەر ڕێژەی میلانین کەم بێت، ئەگەر ڕێژەی میلانین زۆر بێت ئەوا ڕەنگی پێست تۆختر دەبێت.

 سییەکانی کەسێکی پێگەیشتوو ڕووبەری ڕووەکەیان نزیکەی 70 مەتر چوار گۆشەیە.

 زۆرینەی کەسە پێگەیشتووەکان 32 ددانیان هەیە.

 بچووکترین ئێسک لەناو لاشەی مرۆڤدا دەکەوێتە ناوەڕاستی گوێ و بە ئێسکی ئاو زەنگ ناودەبرێ درێژییەکەی 2.8 ملم.

 گوێ و لووت بە درێژایی تەمەن لە گەشەکردن بەردەوامن و گەورە دەبن.

 منداڵی ساوا جارێک یان دوو جار چاو دەترووکێنێت لە خولەکێکدا، کەسی پێگەیشتوو نزیکەی 10 جار چاو دەترووکێنێت لە هەر خولەکێکدا.

 هەر وەک چۆن مرۆڤەکان شێوەی پەنجەمۆرییان لە یەک ناچێت، زمانیشییان لە یەک ناچێت.

 بەشی چەپی لەش لەلایەن بەشی ڕاستی مێشکەوە ئاراستە دەکرێت و هەروەها بەشی ڕاستی لەش لەلایەن بەشی چەپی مێشکەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

1198 جار بینراوە‌
20/06/2020