پشیلە


 ⦾
 پشیلە یەکێکە لەو گیانلەبەرە باوانەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو لە لایەن مرۆڤەوە ماڵی دەکرێت و بەخێو دەکرێت.

 زیاتر لە 500 ملیۆن پشیلەی ماڵی لە جیهاندا هەیە.

 پەیوەندی و هاونشینی پشیلەکان و مرۆڤەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 10000 ساڵ.

 پشیلە وزەی خۆی دەهێڵێتەوە بە زۆر خەوتن، ڕۆژانە نزیکەی 13 بۆ 14 کاتژمێر دەخەوێت.

 پشیلە لەش و لارێکی نەرمی هەیە، هەروەها ددانی گونجاوی هەیە بۆ ڕاوکردنی گیانەوەرە بچووکەکانی وەک مشک و جورج.

 گرووپێک لە پشیلە پێیان دەگوترێت کلاودێر، نێرەی پشیلە پێی دەگوترێت گوربە، مێیەی پشیلە پێی دەگوترێت شاژن یاخود مولی، بە پشیلەی بچووک دەگوترێت بێچووە پشیلە.

 پشیلە ماڵییەکان بە گشتی کێشییان لە نێوان 4 بۆ 5 کگم.

 پێوەری تۆمارکراوی قورسترین و قەڵەوترین پشیلەی ماڵی، کێشیی 21.3 کگم ە.

 پشیلە دەتوانێت ڕاوچییەکی بکوژ بێت. هەروەها زۆر فێڵبازە لە کاتی ڕۆیشتندا پێکانی لە شوێن دەستەکانی دادەنێت، ئەمەش خشەخش کەم دەکاتەوە و شوێن پێکانی کەمتر دەردەکەون.

 پشیلە لە شەودا توانایەکی بەهێزی بینینی هەیە، توانای بینینی لە ڕووناکییەک هەیە کە 4 هێندە کەمترە لەو ڕووناکییەی کە مرۆڤ پێویستیەتی بۆ بینین.

 پشیلە خاوەنی هەستێکی بەهێزی بیستنە و هەروەها توانایەکی بەهێزی بۆنکردنیشی هەیە.

 پشیلە گەورەکان هەندێک جار ڕەفتاری توند بەرامبەر بە بێچووە پشیلەکان دەنوێنن.

 پشیلە ماڵییەکان حەزیان لە یاری کردنە بە تایبەت بێچووە پشیلەکان ئارەزووی وە دووکەوتن و شەڕکردنییان هەیە لەگەڵ گەمە و یارییە منداڵانەکان ئەم جەنگ کردنە ڕاهێنان و ڕێگەیەکە بۆ فێربوونی ڕاوکردن و بەر بەرەکانی.

 تەمەنی پشیلەکان بە گشتی لە نێوان 12 بۆ 15 ساڵە.

 پشیلە ماوەیەکی درێژ لە لێ سانەوەی فەرووەکەی بەسەر دەبات بۆ ئەوەی پاکی بکاتەوە و بە خاوێنی بیهێڵێتەوە.

 پشیلەی کێوی دەشێت ماڵی بکرێت بەڵام لە هەمان کاتدا مەترسی هەیە بۆ ئاژەڵەکانی تر.


1333 جار بینراوە‌
22/06/2020