خواردن

چەند شتێک بزانە دەربارەی خواردن و جۆرەکانی

 هەر ناوچەیەکی جیاوازی جیهان، خواردنی تایبەتی ناوچەیی بە خۆی هەیە. خواردنە تایبەت و گشتییەکانی کولتوورە جیاوازەکان، پەیوەندییان هەیە بە لایەنی (کۆمەڵایەتی، ئایینی، ئابووری، وە هۆکارەکانی خۆپارێزی و هەروەها بەردەستبوونی خۆراک).

 نموونەی ئەو خواردنانەی کە گشتین و بەناوبانگن لە چەندین ناوچەی جیهاندا، بریتین لە خورما لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سێو لە ئەمریکا، ماسی لە ژاپۆن، پەنیر لە فەرەنسا ، گۆشتی برژاو و سەوزە لە بەریتانیا، بەهارات لە هیندستان.

 نزیکەی 2000 جۆری ڕووەکی جیاواز هەیە کە مرۆڤ بەکاری دەهێنێت بۆ خواردن دروستکردن.

 نموونەی ئەو سەوزەیەی کە مرۆڤ زۆر بەکاری دەهێنێت، کاهوو ، گێزەر، قەڕنابیت، بڕۆکلی، سپێناخ، پەتاتە، پیاز، تەماتە.

 لە کاتی لەت کردنی پیاز، گازێک دەردەچێت کە دەبێتە هۆی ورووژانی هەستەوەری چاو، کاتێک کە گازەکە دەگات بە چاو، چاو فرمێسک دروست دەکات تاکوو گازەکە بتوێتەوە و لەناو بچێت.

 چین گەورەترین بەرهەمهێنی سیرە ، زیاتر لە 10 ملیۆن تۆن بەرهەم دەهێنێت ، ساڵی 2008 هەژمار کرا بە 75٪ ی بەرهەمی جیهان .

 نموونەی باوی میوەکان: سێو، پرتەقاڵ، مۆز، هەرمێ، شلیک، قەیسیی، قۆخ، ترێ.

 بە شێوەیەکی گشتی سێو نزیکەی 130 کالۆری تێدایە.

 هیند گەورەترین وڵاتی جیهانە بۆ بەرهەمهێنانی مۆز، لە ساڵی 2007 دا نزیکەی 22 ملیۆن تۆن مۆزی بەرهەم هێناوە.

 مرۆڤ چەندین ڕێگا چارەی جیاواز بەکار دەهێنێت بۆ دەستەبەر کردنی خواردن، وەک چاندن و ڕاوکردن و ماسی گرتن و باخداری.

 مرۆڤ گۆشتی چەندین ئاژەڵی جیاواز دەخوات، وەک مریشک، مانگا، مەڕ، وە هەر بەروبوومێکی تر کە لە ئاژەڵ دەست دەکەوێت وەک شیر و هێلکە و هەنگوین .

 مرۆڤ بە گشتی ئاژەڵ و ڕووەک بەکار دەهێنێت بۆ خواردن بەڵام هەندێک خۆراکی تریش هەن کە بەکاریان دەهێنێت وەک ترشاوەکان و قارچک و دوومەڵان.

 لێنان بەشێکی گرنگی ئامادەکردنی خواردنە کە گەرمی دەدەیت بە خۆراکەکە، ئەم گەرمیەش وا دەکات کە گۆڕان بەسەر خۆراکەکەدا لە ڕووی تام و ڕێکخستنی ناوەکی و دەرکەوتنییەوە ڕووبدات.

 نموونەی ئەو ئامێرانەی بەکار دێن بۆ لێنان بریتین لە تەباخ و فڕن و مقەڵی.

 چەندین جۆری جیاوازی لێنان هەیە بۆ نموونە: کوڵاندن، برژاندن ، سوورکردنەوە ، پیشاندن.

 لە جیهاندا ساڵانە نزیکەی 70 ملیۆن کەس ژەهراوی دەبن بەهۆی خواردنەوە، نزیکەی 7 ملیۆن کەس بە هەمان هۆ دەمرن ، خواردن بە جوانی هەڵبگرن و کۆنترۆڵی پلەی گەرمی خواردن و ئامادەکردنی کردنی پاک کردنەوەت لە بەکتریا و ڤایرۆس بە شتن و لێنان.

 لە %8 ی منداڵان و لە %2 ی تازە پێ گەش تواندا بە هەندێک خواردن هەستیارن ، ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە سیستەمی بەرگری لەش بە شێوەیەکی هەڵە وای دەخەمڵێنێت کە هەندێک پرۆتینی خواردن زیانبەخشن و هێرش دەکاتە سەریان. نموونەی باوی ئەم جۆرە خواردنانە، وەک پاقلەی سوودانی و گلۆتین و گوێچکەماسی.



1029 جار بینراوە‌
26/06/2020