هەنجیر



 ⦾
 هەنجیر یەکێکە لە میوە وەرزییەکان و لە چەندین ناوچەی جیهاندا بوونی هەیە و بڵاو بووەتەوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی کیشوەری ئاسیا و ناوچەکانی دەوروپشتی دەریای سپی ناوەڕاست. ئەم جۆرە میوەیە لەلایەن مرۆڤەوە وەک سەرچاوەیەکی خۆراک لە سەرجەم تەمەنەکاندا سوودی لێ دەبینرێت. وە بەهۆی شیرینی و تامە خۆشەکەی و تایبەتمەندییە زۆرەکانییەوە لە چارەسەری چەندین نەخۆشیدا و ڕێگری کردن لە چەندانی تر سوودی لێ دەبینرێت.

 هەنجیر درەختێکی قەبارە مام ناوەندە و بەرزییەکەی دەگاتە ٣ بۆ ٩ مەتر. لە هەندێک کاتدا (لە هەندێک کەشوهەوای تایبەتدا)، هەنجیر توانای هەیە تاکوو بەرزی ١٥ مەتر گەشە بکات.

 هەنجیر گەڵایەکی گەورەی هەیە کە دابەش کراوە بۆ ٣ پل و بە ئاسانی دەناسرێتەوە.

 ڕەگی هەنجیر دەکەوێتە نزیک ڕووی زەوی و بە نزیکەی ٣ هێندەی تاجەکەی فراوان دەبێت.

 هەندێک جۆری هەنجیر وەکو ئەوانەی کە دەکەونە باشووری ئەفریقا، ڕەگێکی قووڵی بڕواپێنەکراویان هەیە بە جۆرێک قووڵترین ڕەگ کە تۆمار کرابێت زیاتر لە ١٢٠ مەتر قووڵە.


 بەگشتی هەنجیرەکان لەسەر بنەمای جۆری گوڵ و ڕێگەی زۆربوونیان دابەش دەکرێن بەسەر چوار کۆمەڵەدا.

 جگە لەڕێگەی تۆو کردن، هەنجیرەکان لەڕێگەی قەڵەم کردنیشەوە زیاد دەبن کە بە بەراورد بە ڕێگەی تۆو کردن زۆر خێراترە.

 هەنجیر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان کە تام و بۆنێکی خۆشیان پێ بەخشیوە. وە دەتوانرێت بە کاڵی یان بە وشککراوی بخورێت یاخود وەک بەشێک لە ژەمە خۆراکی شیرین و سوێر بخورێت.


 هەنجیر چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە بە جۆرێک بەهۆی بوونی چەندین کانزاوە تێیدا بەتایبەت ئاسن، سوودێکی باشی هەیە بۆ بەهێزکردنی خوێن و ڕێگرتن لە کەم خوێنی.

 بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە کانزای کالسیۆم و مەگنیسۆم لە پێکهاتەکەیدا سوودێکی باشی هەیە لە بەهێزکردنی ئێسقانەکان و گەشەی جەستەدا.

 بەگشتی میوەی هەنجیر لەسەر چڵ و پۆپەکانی درەختەکە بەرهەم دێت، بەڵام هەندێک جۆری تایبەتی هەنجیر لە فلیپین بوونی هەیە کە توانای ئەوەی هەیە لە قەدەکەوە میوە بگرێت.

 بەگشتی هەنجیرەکان دەتوانن ماوەی ٣٥ ساڵ زیندوو بمێننەوە.



2504 جار بینراوە‌
05/03/2020