سروشت


 ⦾
 بەربەستی مەزنی ڕیف لە ئوسترالیا گەورەترین بەربەستە لە جیهاندا، کە ڕووبەرەکەی 2600 کم چوارگۆشەیە، 900 دوورگە لە خۆ دەگرێت. وە نزیکەی 2900 جۆر گیای مەرجانی تێدایە.

 نزیکەی %75  گڕکرانەکانی سەر ڕووی زەوی لە بازنەی ئاگری دەریای ئارام ڕوو دەدەن، لە ناوچەی دەوری دەریای ئارام چینەکانی زەوی بەر یەک دەکەون گڕکانەکان دروست دەکەن.

 سەرەڕای ناوەکەی، نەهەنگی بکوژ (ئۆرکا) لە ڕاستیدا جۆرێکە لە دۆلفین.

 گوڵە سەوسەنە ئاوییەکانی دارستانی ئەمازن دەتوانن گەشەیەکی زۆر بکەن، تیرەکەیان زیاتر لە 6 پێ گەورە دەبێت.

 گەورەترین دەریای سەر ڕووی زەوی دەریای ئارام (هێمن) ە.

 گەورەترین گوڵی سەربەخۆ لەسەر زەوی ناوی ڕێفلێسیا ئارنۆڵدییە. ئەم گوڵە تیرەکەی زیاد لە 1م گەورە دەبێت و، کێشی نزیکەی 10 کگم.

 ڕووەکەکان لەسەر ڕووی زەوی نزیکەی 400 ملیۆن ساڵە بوونییان هەیە.

 جیاواز لە مرۆڤەکان، مانگاکان و ئەسپەکان بە پێوە دەخەون.

 کاتێک مێروویەک لەسەر ڕووی ڕووەکی گۆشتخۆری (ڤینۆس فلای تراپ) دەنیشێتەوە دەبێتە هۆی داخرانی دەمی ڕووەکەکە. ڕووەکەکەش دەوری نێچیرەکە دەدات پێش کوشتنی لەناو ترشە ڵۆکدا دەیتوێنێتەوە.

 ئەگەرچی ورچی جەمسەری فەروەکەی سپییە، لە ڕاستییدا ڕەنگی پێستی ڕەشە.

 مێیەی شێر ڕاوچییەکی باشترە لە نێرەی شێر، زیاتر دەتوانن ڕاو بکەن بۆ کۆمەڵەکەیان.

 نزیکەی سێ چارەکی بەرزبوونەوەی ئاستی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بووە بەهۆی سووتاندنی پاشماوەی زیندەوەران بووە، وە بەشەکەی تریشی لە ئەنجامی ئەو گۆڕانکارییانەدا دروست دەبێت وەک لەناوبردنی دارستانەکان.

 فیل گەورەترین گیانلەبەری شیردەری سەر زەوییە.



677 جار بینراوە‌
12/07/2020