کات


 ئێمە کات بەکار دەهێنین بۆ دیاری کردنی ڕووداوەکان لە ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو، وە هەروەها بەکاری دەهێنین بۆ بەراوردکردن و هەژمار کردنی خێرایی بۆ ئەو تەنانەی کە دەجووڵێن.

 بۆ ئەوەی کات هەژمار بکەیت پێویستت بە ئامێری کاتژمێر هەیە، جا هەر جۆرێکی بێت، دەکرێت کاتژمێری دەستی، دیواری، لمی یان هەتاوی بەکار بهێنرێت.

 کاتژمێری هەتاوی ئامرازێکە لەبەر هەتاو دادەنرێت بۆ پێوانە کردنی کات، بە گشتی بریتییە لە پلێتێکی تەنکی ڕوو پێوانەکراو.

 بەکارهێنانی بەندۆڵ بۆ پێوانە کردنی کات بە وردی، نزیکەی 400 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن گالیلۆوە دۆزراوەتەوە، بەندۆڵ بریتییە لە خولانەوەیەکی سەربەست کە هەڵواسراوە بە تەوەرەیەکەوە.

 لە ڕۆژێکدا 24 کاتژمێر و لە کاتژمێرێکدا 60 خولەک و لە 1 خولەکدا 60 چرکە هەیە.

 ساڵی ئاسایی بریتییە لە 365 ڕۆژ، بەڵام ساڵی پڕ بریتییە لە 366 ڕۆژ، کە لە جۆری دووەمدا زەوی کەمێک کاتی زیاتری پێ دەچێت بۆ سووڕانەوە بە دەوری خۆردا، هەر لەبەر ئەوە چوار ساڵ جارێک ڕۆژێک زیاد دەکەین بۆ مانگی شوبات بۆ ئەوەی ساڵ نامە و وەرزەکان تێک نەچێت.

 10 ساڵ پێی دەگوترێت دەیە، 100 ساڵیش پێی دەگوترێت سەدە، 1000 ساڵیش پێی دەگوترێت هەزارە.

 (میلی چرکە) و (مایکرۆ چرکە) و (نانۆ چرکە) نموونەن بۆیەکەی بچووکی کات.

 زانایان باوەڕیان وایە کە 6000 ساڵ پێش ئێستا مانگ بەکار هاتووە وەک ساڵ نامە، بەڵام ئێستا ساڵ نامە زۆر وردە بۆ کاتی ئێستا.

 ناوچە جیاوازەکانی جیهان لە کاتی جیاوازدان، بۆ نموونە لە شوێنێک نانی بەیانی دەخۆن لە بەرەبەیاندا، بەڵام لە شوێنێکی تر ئێوارەیە و نانی ئێوارە دەخورێت.

 کاتژمێرە وردەکان، ئەوانەی کە پێوانەی کاتژمێر و خولەک و چرکە دەکەن، پەرەیان پێدراوە لەگەڵ داهێنانی کاتژمێری هەتاوی، کاتژمێری ئاوی، کاتژمێری میکانیکی، بەندۆڵ تا دەگاتە کاتژمێری دیجیتاڵی و ئەتۆمی کە لە ئەمڕۆدا هەن.

 لە هەندێک شوێن بە هۆی درێژی ڕۆژ لە هاویندا، پەیڕەوی کاتی هاوینە دەکەن، بە جۆرێک کە کاتژمێرێک کات پێش دەخەن ئەوەش بە مەبەستی گەڕاندنەوەی کاتە.

 ئەو هاوکێشانەی کە پەیوەستن بە کاتەوە لەلایەن زانا بەناو بانگەکانەوە دانراوە وەک ئیسحاق نیووتن و ئەلبێرت ئەنیشتاین.



874 جار بینراوە‌
12/07/2020