زەوی


 ⦾
 ماگما بەردێکی شلەوە بووی زۆر گەرمە کە دەکەوێتە ژێر توێکڵی زەوییەوە، وە کاتێک توێکڵی زەوی دەبڕێت و لەگەڵ بورکانەکان دێتە دەرەوە پێی دەگوترێت لاڤا.

 لە بنچینەدا گازی سروشتی هیچ جۆرە بۆنێکی نییە، بەڵام لەلایەن مرۆڤەوە بۆنێکی بەهێزی بۆ زیاد دەکرێت لە پێناو ئەوەی هەر کات دزەی کرد و بڵاوبوویەوە هەستی پێ بکرێت.

 دوورگەی هاوای ساڵانە تێکڕا 10 سانتیمەتر بە ئاراستەی ژاپۆن دەجووڵێت. ئەمەش لەبەر ئەوەی هەر یەکەیان دەکەونە سەر پلێتێکی تەکتۆنی جیاواز.

 بیابانی سەحرا گەورەترین بیابانی جیهانە (لە دەرەوەی ناوچەی جەمسەری)، کە نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو زەوی ئەفریقا پێک دەهێنێت.

 ڕووباری نیل درێژترین ڕووباری سەر ڕووی زەوییە کە بە شێوەیەکی سەرسووڕهێن درێژ دەبێتەوە و درێژییەکەی دەگاتە 6696 کیلۆمەتر.

 بەردی ئیسفنجی کە بەردێکی بورکانە، تاکە بەردە کە سەر ئاو دەکەوێت.

 چیای ئیڤرێست بەرزترین چیای سەر زەوییە کە لووتکەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە 8848 مەتر بەرزە.

 ئەو بوومەلەرزانەی کە لە دەریاکاندا ڕوو دەدەن دەتوانن ببنە هۆی دروستبوونی تسونامی زۆر گەورە، کە دەکرێت بگاتە وشکانی و زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت.

 دەریای ئەتڵەسی بە پڕ خوێتریین دەریای سەر زەوی هەژمار دەکرێت.

 تاڤگەکانی نیاگارا دەکەونە سەر سنووری نێوان ئەمریکا و کەنەدا.

 بەربەستی مەزنی ڕیف لە ئوسترالیا گەورەترین بەربەستە لە جیهاندا، کە ڕووبەرەکەی 2600 کم چوارگۆشەیە، 900 دوورگە لە خۆ دەگرێت. وە نزیکەی 2900 جۆر گیای مەرجانی تێدایە.

 تالک نەرمترین توخمی دۆزراوەی سەر زەوییە و بۆ دروستکردنی بۆدرەی تالک بەکار دێت.

 دارستانەکانی ئەمازۆن بە گەورەترین دارستانی سەر ڕووی زەوی هەژمار دەکرێن.



1771 جار بینراوە‌
12/07/2020