مافی منداڵ لە ئیسلامدا

ئایینی پیرۆزی ئیسلام چەندین مافی بۆ منداڵ دیاری کردووە کە لە خوارە ئاماژە بە چەند دانەیەکیان دەکەین:

 مافی خۆیەتی خاوەنی دایک و باوکێکی باوەڕدار بێت بە خودای گەورە لە جێبەجێ کردنی ڕێسا و فەرمانەکاندا، وە ئەمەش بە دەست نیشان کردنی هاوسەرێکی باش و باوەڕدار دەبێت لە لایەن دایک و باوکەکەوە.

 شیرینکردنی مەڵاشووی بە شیرینییەک وەکو خورما و پاشان لە ئامێزگرتنی.

 پێدانی شیری دایک، کە گرنگی و سوودێکی باشی تێدایە بۆ منداڵ.

 مافی خۆیەتی بە سەربڕینی ئاژەڵێک بۆی، ئەویش دوو مەڕ بۆ کوڕ وە مەڕێک بۆ کچ، ئەمەش لە سوننەتی پێغەمبەردا هاتووە (صلی اللە علیە وسلم).

 مافی خۆیەتی کە یاری لەگەڵ بکرێت و بە نەرم و نیانییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

پەروەردەکردنی منداڵ لە ئیسلامدا

 فێرکردن و ناساندنی منداڵ بە بیروباوەڕی دروستی ئیسلام و پەیوەست کردنی دڵ و دەروونی بە خودا و ئیسلامەوە.

 ئامۆژگاری و ڕێنیشاندانی بەردەوام و ڕاهێنانی لەسەر کاری خێر و چاکە کردن.

 چاودێری بەردەوامی ڕەفتار و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی هەنگاو بە هەنگاو، پێش ئەوەی بگاتە قۆناغێک کە ڕاستکردنەوەی هەڵە و وازلێهێنان لە تاوان قورس ببێت.

 هەوڵدان بۆ پاراستنی چاو و گوێ و تەواوی جەستەی لە حەرام و دوورکەوتنەوە لە کاری نەشیاو.

مافە دەروونی و جەستەیییەکانی منداڵ لە ئیسلامدا

 لە مافە دەروونییەکانی منداڵ ئەوەیە کە لە ماڵێکی پڕ لە ئارامی و خۆشی بژی لەگەڵ دایک و باوکیدا، کاتێک منداڵەکە گەورە بوو و بینی کە خۆشەویستی و خۆش گوزەرانی بەرپایە لە نێوان دایک و باوکی، ئەمەش کاریگەرییەکی باشی لەسەر دەبێت و لە هەڵسوکەوتیدا ڕەنگ دەداتەوە

 لە مافە جەستەیییەکانی منداڵ ئەوەیە کە لە هەموو نەخۆشی و کارەساتێک بیپارێزن.

 بەردەوام دوعای باش و ڕێی ڕاستی بۆ بکەن.

 ئامانەتی خودای بکەن کە لە پارێزراوی ئەودا بێت و بیپارێزێت لە هەموو خراپەیەکی مادی و مەعنەوی کە دێتە ڕێگەی.




2022 جار بینراوە‌
06/03/2020