وزە

لێرەوە ڕاستییە سەرسووڕهێنەکان دەربارەی جۆرە جیاوازەکانی (وزە) بزانە.

جۆرەکانی وزە وەک، وزەی خۆر، هەوا، جووڵەیی، کیمیایی، ناوەکی و وزەی گەرمی زەوی.

ئاشنا بە بە یاسا گرنگەکانی وزە، ماتەوزە چییە، چۆن یەکەی جول و کالۆری بەکار دەهێنرێت بۆ هەژمارکردنی وزەی خۆراکی و زۆر زیاتر .

 وشەی ئینرژی لە وشەی ئنێرژیای یۆنانییەوە هاتووە .

 زۆربەی جۆرەکانی وزە لە شێوەی جووڵەیین یان لە شێوەی وزەی شاراوەیین (ماتە وزە) .

 جۆرە دیارەکانی وزە بریتین لە وزەی گەرمی، وزەی کشانی شاراوە، وزەی کیمیایی، وزەی دەنگ، وزەی ناوەکی، وزەی گەرمی ناخی زەوی و وزەی هێزی کێش کردنی شاراوەیی .

 جووڵە وزە پێک دێت لە هێزی ماددەیەک کە بەهۆی جووڵەکەیەوە هەیبێت. ئۆتۆمبێل لە کاتی لێخوڕیندا جووڵە وزەی هەیە و هەر وەک تۆپی باسکە لە کاتی هەڵدانیدا هەمان جووڵە وزەی هەیە .

 وزە دەتوانرێت بگۆڕێت لە شێوەیەکەوە بۆ شێوەیەکی تر. لە کاتی هەورە بروسکەدا وزەی کارەبای شاراوە دەگۆڕێت بۆ وزەی ڕووناکی و گەرمی و دەنگ .

 یاسای گۆڕانکاری وزە دەڵێت کە وزە تەنیا دەتوانرێت شێوەکەی بگۆڕێت بەڵام ناتوانرێت دروست بکرێت یان لەناو ببرێت .

 لەوانەیە یاسا بەناوبانگەکەی ئەلبێرت ئەنیشتاینتان بیستبێت E=mc2 وزە یەکسانە بە بارستایی جارانی خێرایی ڕووناکی دوو جا کراو .

 خۆراک وزەی کیمیایی تێدایە کە بەکار دەهێنرێت لەلایەن زیندەوەرانەوە، بۆ نموونە ئاژەڵەکان بۆ گەشەکردن و زۆربوون. وزەی خۆراکی بە شێوەیەکی ئاسایی بە کالۆری یان جول هەژمار دەکرێت .

 ئاشی هەوا پێک دێت لە ژمارەیەکی زۆری تۆرباین کە بە کار دەهێنرێن بۆ گۆڕینی وزەی هەوایی بۆ وزەی بەسوودی کارەبا. بەکارهێنانی وزەی هەوا بۆ وزەی کارەبا لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2008 دا دوو هێند بووەتەوە .

 بیابانی مۆژەیڤی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئەمریکا شوێنی بەرهەمهێنانی زۆرترین وزەی خۆری جیهانە .

 سێ بەنداوی جۆرجی چین گەورەترن شوێنی بەرهەمهێنانی وزەی ئاوین لە جیهاندا .

 وزەی ناوەکی نزیکەی لە ٪13 ی کارەبای جیهان بەرهەم دەهێنێت .

ڕووەک بۆ کرداری گرنگی ڕۆشنە پێکهاتندا وزە لە تیشکی خۆرەوە وەردەگرێت .

لە کاردانەوەی کیمیاییدا، وزەی کیمیایی بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ڕووناکی و گەرمی .

کشانی باندی لاستیکی و ئیسپرینگی پەستێنراو نموونەی کشانی ماتە وزەن .



1717 جار بینراوە‌
12/08/2020