فڕین

زانیارییە سەرسووڕهێنەکان دەربارەی فڕین و فڕۆکە لێرەوە فێر ببە.

فڕینی باڵندەکان

داهێنانەکانی ڕایت برەزەرس

ئەو پەستانەی کە لە کاتی فڕیندا دروست دەبێت

کەشتی ئاسمانی و ماسی فڕی و هەموو ئەمانە و زۆر زیاتریش.

 هەرچەندە باڵندەکان بۆ ملیۆنان ساڵە دەفڕن، لەگەڵ ئەوەشدا فڕین بەتەواوەتی شتێکی نوێیە بۆ مرۆڤەکان. مرۆڤ هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم کردارە دەدات بە پشت بەستن بە هەندێک بنەمای زانستی.

 هەر لە دەستپێکی کۆلارەی سادەوە، مرۆڤ بەردەوام بوو تا گەیشتە فڕۆکەی چارۆکەدار، کەشتی ئاسمانی، هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی بازرگانی و تەنانەت گەشتە فڕۆکەی سوپەرسۆنیک.

 فڕینی سوپەرسۆنیک (شکاندنی بەربەستی هەوایی) کاتێک بەدەست دەهێنرێت کە شتێک بەخێراییەک دەڕوات کە زیاترە لە خێرایی دەنگ  (١٢٣٥ کم لە کاتژمێرێکدا).

 ڕایت بڕەزەرس، ئۆرڤڵ و وڵبێری ئەمریکی پێشەنگی فڕۆکەوانان بوون کە بە سەرکەوتوویی یەکەم فڕۆکەیان دروست کرد، ئەمەش بەهۆی داهێنانی دەست بەسەر داگرتنی سێ تەوەرەیە، کەوا لە فڕۆکەوانەکە دەکات بە لێهاتوویی کۆنترۆڵی فڕۆکەکە بکات.

 لە کاتێکدا کە ژمارەیەکی تر لە پێشەنگەکانی فڕین لە ناویاندا (نیوزیلانس ڕیچاردپیەرس) سەرقاڵی داهێنانی خۆیان بوون لە فڕۆکەوانیدا، لە هەمان کاتدا ڕایت بڕەزەرس بە شێوەیەکی بەرچاو توانیان یەکەمین فڕۆکەی کۆنترۆڵ کراو دروست بکەن بۆ گواستنەوەی مرۆڤ لە  ١٧ی دیسەمبەری ١٩٠٣.


 باڵی فڕۆکەکان ڕووگەی هەواییان هەیە لە شێوەی پانە بڕگە، کە زۆر گرنگن چونکە یارمەتییان دەدات لە زاڵبوون بەسەر کاریگەری هێزی ڕاکێشانی زەوی و مانەوەیان لە هەوادا.

 باڵەکان قورسایی دروست دەکەن کاتێک لە هەوادا دەفڕن، پرۆسەیەکە کە بتوانرێت بە بنەمای بێرنۆوڵس ڕوون بکرێتەوە. بەهۆی شێوەی باڵەکانیانەوە هەوا بە خێراتر لە سەرەوە دەڕوات وەک لەوەی لە خوارەوە، پەستانێکی زیاتر دروست دەکات لە ژێر باڵەکاندا کە دواتر پاڵ بە فڕۆکەوە دەنێت بەناو پەستانێکی هەوای کەمتردا بڕوات.

 هەوا زیادەکە و لێکخشانەکە هێزێک دروست دەکەن کاتێک فڕۆکەکە بۆ پێشەوە دەڕوات، کەوا لە فڕۆکەکە دەکات بەخێراییەکی کەمتر بڕوات.

 بزوێنەر هێزێک دروست دەکات بۆ جووڵانی فڕۆکەکە بۆ پێشەوە بە ئەندازەی خێرایی پێویست بۆ زاڵبوون بەسەر ڕاکێشانەکەدا و وا لە باڵەکان دەکات کە پەستانی پێویست دروست بکەن بۆ فڕینی فڕۆکەکە.

 کەشتی ئاسمانی و باڵۆن سووکترن لە هەوا لەبەر ئەوەی بە شێوەیەکی ئاسایی گازیان تێ دەکرێت وەک (هیلیۆم) کە چڕییەکەی کەمترە لە چڕی کەش و هەوای دەوروبەر و لەبەر ئەو کێشە سووکەیان بەکار دەهێنن بۆ فڕین.


 تاکە زیندەوەرەکان کە هێزی فڕینیان هەیە بریتین لە مێش و مەگەز، باڵندە و شەمشەمەکوێرە.

 لە کاتێکدا هەندێک لە زیندەوەرەکان توانای خلیسکانیان هەیە، شەمشەمەکوێرە تاکە شیردەرە کە ئاستی بەردەوام بۆ فڕین بەدەست بێنێت.

ماسی فڕیو بەوە ناسراوە کە توانای خلیسکانی هەیە بۆ چەند سەد مەترێک، کە ئەمەش بەهۆی پەڕە گەورەکانییەوەیە کە ڕۆڵی باڵ دەگێڕن.


1469 جار بینراوە‌
13/08/2020