ڕووناکی

ڕاستییەکدان دەربارەی ڕووناکی بزانە و چێژ وەربگرە لە زانین دەربارەی

تیشکە جیاوازەکان و خێرایییەکانیان

تیشکی خۆر

تیشکی سەروو وەنەوشەیی و ژێر سوورە تیشک

شارەزای تایبەتمەندییە سەرسووڕهێنەکان ببە دەربارەی تیشکی کارۆموگناتیسی و زۆر زیاتریش

 لە زانستی فیزیادا، ڕووناکی بریتییە لە تیشکی کارۆموگناتیسیی، ئەو ڕووناکییەی کە ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا باسی دەکەین شەبەنگی بینراو دەگرێتەوە. (ئەو بەشەی شەبەنگی کارۆموگناتیسیە بینراوەیە کە مرۆڤ توانای بینینی هەیە) .

 ئاژەڵەکان توانای بینینی بەشەکانی شەبەنگەکەیان هەیە کە مرۆڤ ناتوانێت بیانبینێت. بۆ نموونە، ژمارەیەکی زۆر لە مێش و مەگەز توانای بینینی تیشکی سەروو وەنەوشەییان هەیە.

 تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ بینینی ئەو شتانەی کە مرۆڤ ناتوانێت بیانبینێت و بەسوودە بۆ زانا دەروونییەکدان.

 درێژی شەپۆلە ژێر سوورەکان زۆرە کە لە سەروو توانای بینینی چاوی مرۆڤەوەیە.

 زاناکان لێکۆڵینەوە لە ڕەوشت و تایبەتمەندییەکانی تیشک دەکەن لە لقێکی فیزیادا کە ناسراوە بە ئۆپتیکس.

 ئیسحاق نیوتن تێبینی ئەوەی کرد کاتێک کە تیشکێکی کەمی ڕووناکی خۆر بەناو ئاوێزەی شووشەیەکدا تێ دەپەڕێت، کۆمەڵە ڕەنگێکی بینراو لە گۆشەیەکیدا دروست دەکات کە بریتین لە سوور، پرتەقاڵی، زەرد، سەوز، شین، نیلی و وەنەوشەیی . هۆکاری دروست بوونی ئەم ڕەنگانە ئەوەیە کە ڕەنگە جیاوازەکان بە خێرایی جیاواز بە ناو شووشەدا (یان هەر دەفرێکی تردا) تێپەڕ دەبن. ئەمەش وا دەکات کە ڕەنگەکان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە بشکێنەوە و جیا ببنەوە لە یەکتری.

 تیشک زۆر زۆر بەخێرایی تێپەڕ دەبێت. خێرایی تیشک لە بۆشاییدا (شوێنێکی بە تاڵدا) نزیکەی (300000 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا).

 تیشک بە خێرایی جیاواز بە ناوەندە جیاوازەکاندا تێپەڕ دەبێت وەک شووشە، ئاو و هەوا. ئەم ناوەندانە هاوکۆلکەی شکانەوەی تایبەت بە خۆیان پێ دەدرێت بۆ زانینی خێرایی جووڵەی تیشکەکان. شووشە هاوکۆلکەی شکانەوەی 1.5 ی هەیە، ئەمە بە واتای ئەوەیە کە تیشکەکان بەناو شووشەکەدا دەڕۆن بە نزیکەیی (200000 کیلۆمەتر لە چرکەیەکدا). پێوانەی شکانەوەی بۆ ئاو 1.3 یە، لە کاتێکدا پێوانەکە بۆ هەوا 1،0003 ، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە هەوا زۆر بە کەمی تیشک هێواش دەکاتەوە.

 تیشک پێویستی بە 1.255 چرکەیە بۆ گەیشتنی بە مانگ لە زەوییەوە.

 تیشکی خۆر دەتوانێت بگاتە قووڵایی نزیکەی 80 مەتر دەریاکاندا.

 یەکێک لە شتە گرنگەکان کە زانای ئیتاڵی گالیلۆ ئیشی لەسەر کرد بریتی بوو لە تەلیسکۆب،پاشان دروستکردنی تەلەسکۆبی نزیکەی 30x گەورەکردن. ئەم تەلەسکۆبانە یارمەتییان دا بۆ دۆزینەوەی ئەو چوار مانگە مەزنەی کە بە دەوری موشتەریدا دەخولێنەوە (کە دواتر بە سەتەلایتی گالیلیۆ ناسرا).

 ڕۆشنە پێکهاتن کردارێکە بە بەشداری ڕووەک و وزە لە تیشکی خۆرەوە کە تێیدا دوانئۆکسیدی کاربۆن دەگۆڕێت بۆ خۆراک.



2130 جار بینراوە‌
13/08/2020