چۆن ددانەکانمان لە کلۆربوون بپارێزین؟

خۆشترین خۆراک بەلای ئەو بەکتریایانەی لەناو دەمماندا دەژین، شەکرە

 بەکتریاکان پاشماوەی خۆراکە شیرینەکانی نێوان ددانەکانمان دەخۆن و دەیگۆڕن بۆ ترش، ئەم ترشانەش لە هەموو جارێکدا هێرش دەکەنە سەر ددانەکانمان و هەندێکی لێ دادەخورێنن.

 بە تێپەڕبوونی کات کونی ڕەشی بچووک لەسەر ددانەکانمان پەیدا دەبن، پاش ماوەیەکی کەم ئەم کونە بچووکانە بەهۆی هێرشە ترشییەکانەوە گەورەتر دەبن و کلۆر دەبن.

 وازهێنان لە خواردنی شتی شیرین نابێتە هۆی ڕێگری کردنی تەواوەتی ددانەکانمان لە کلۆربوون.

 بە شێوەیەکی گشتی ئەو شیرینییانەی لە نێوان ژەمەکاندا دەخورێن زیاتر زیان بە ددانەکانمان دەگەیەنن بە بەراورد بەو شیرینییانەی لەگەڵ ژەمەکاندا دەخورێن. چونکە کەم کەم خواردنی شیرینی بە درێژایی ڕۆژ، ڕێگە بۆ ڕژاندنی بەردەوامی ترش خۆش دەکات لە لایەن بەکتریاکانەوە بەسەر ددانماندا. هەر لەبەر ئەمە لەپاڵ فڵچە کردنی ددانەکانمان دوای هەر ژەمە خۆراکێک وا باشترە لە پاش بەر کوڵی نێوان ژەمەکانیش ئاو لە دەممان وەربدەین، چونکە بەکتریاکان نزیکەی ٢٠ خولەک لەدوای خواردنەوە دەست دەکەن بە دروستکردنی ئەو ترشەی کە دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان.



1653 جار بینراوە‌
09/03/2020