باران بارین

ئایا دەزانیت باران بارین لە هەسارەکانی تریشدا ڕوو دەدات؟ !

ئایا دەزانیت ئەنتارکتیکا وشکترین کیشوەرە لەسەر ڕووی زەوی؟!

لێرەدا فێر دەبین کەوا باران بارین چۆن ڕوو دەدات وە بۆچی ئەوەندە گرنگە بۆ ژیان لەسەر ڕووی زەویدا.

 باران بەشێوەی دڵۆپی ئاو لە هەورەکانی ئاسماندا دەبارێت بۆ سەر زەوی وە پڕۆسەی باران بارین دروست دەکات.

 ئاو دەکرێت لە ئاسمانەوە بەشێوەی باران، تەرزە یاخود بەفر ببارێت بۆ سەر زەوی.

 باران بەشێکی گرنگی سووڕی ئاوە لە نێوان زەوی و ئاسماندا.

 باران بارین لە هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆری ئێمەش دا ڕوو دە دات بەڵام بە شێوەیەکی جیاوازتر لەوەی کە ئێمە دەیزانین بۆ نموونە: بارانی هەسارەی ڤینۆس پێکهاتووە لە (سولفەریک ئەسید) وە بەهۆی ئەو گەرمی یە زۆرەی لە هەسارەکەدا هەیە ئەوا ئەو بارانە دەبێتە هەڵم پێش ئەوەی بە ڕووی هەسارەکەدا بکەوێت.


 ڕاداری کەش و هەوا بەکاردێت بۆ پێشبینی کردنی باران.

 پێوەری باران بارین بەکاردێت بۆ پێوانی ڕێژەی باران لە ماوەیەکی دیاری کراودا.

 بەرزترین ڕێژەی باران بارین کە ڕووی دابێت لە ماوەی 24 کاتژمێر بریتی بووە لە 182.5 سم کە دەکاتە 71.9 ئینچ لە Foc-Foc لە La-Reunion کە بەشێوەی زریان و گەردەلوول بووە لە 8 ی مانگی 1ی 1966 دا.


 بەرزترین ڕێژەی باران بارین لە ماوەی ساڵێکدا کە تۆمارکرابێت بریتی بووە لە 25.4م کە دەکاتە 1000 ئینج لە Cherrapunji لە وڵاتی هیندستان دا.

 ئەنتارکتیکا بریتییە لە وشکترین کیشوەری سەر ڕووی زەوی.

 بارانی یەکجار زۆر دەکرێت ببێتە هۆی لافاو و داڕمانی زەوی.

 ئێمە دەتوانین بەهۆی باران بارین وزەی کارەبا بەدەست بهێنین بە ڕێگای Hydropower .


 گژوگیا پێویستی بە ئاوە بۆ ژیان کە بەشێکی زۆری ئەو ئاوەش لە ڕێگای باران بەدەست دەهێنن.

ئەو دارستانانەی کە ڕێژەیەکی زۆر باران تێیاندا دەبارێت پێیان دەڵێن دارستانی باراناوی (Rainforest ).

ئەو بارانانەی کە ڕێژەیەکی زۆر (ئەسید)یان تێدایە پێیان دەڵێن بارانی ئەسید (Acid Rain ) کە ڕوو دە دات بەهۆی بڵاوبوونەوەی دیئۆکسیدی سولفەر و ئۆکسیدی نایترۆجین بۆ ناو هەوا کە زیاتر بەهۆی کارگەکان و شوێنی بەرهەم هێنانی وزە دا ڕوو دە دات، کە زیان بە گژوگیا و گیانلەبەران دەگەیەنن.



2212 جار بینراوە‌
22/09/2020