گەردەلول

ئایا دەزانیت گەردەلوول چییە؟

ئایا دەزانیت گەردەلوولەکان چەند خێرا دەسووڕێن؟

ئایا دەزانیت گەردەلوولەکان تا دووری چەند دەڕۆن؟

ئایا دەزانیت لە کوێ زیاتر ڕوو دەدەن؟

جیاوازی نێوان گەردەلوولیF0 و گەردەلوولیF5 چییە؟

وە ئایا دەزانیت گەردەلوولی ئاوی چییە؟

 گەردەلوول بریتییە لە هەوایەک کە بە شێوەیەکی لوولەیی دەسووڕێت و لە سەرەوە بەر هەورەکان و لە خوارەوەش بەر زەوی دەکەوێت.

 هەموو گەردەلوولێک بە چاو نابینرێت و هەستی پێ ناکرێت تەنیا ئەوانەی کە بە هۆی خێرایی بەرزی با زۆر بە خێرایی دەسووڕێن و بەو هۆیەوە شێوەیەکی وەک ڕەحەتی لە ئاوێکی چڕ دەگرنە خۆیان.

 Fujita Scale ڕێگایەکی باوە بۆ پێوانی هێزی گەردەلوول. پێوەرەکەی لە نێوانF0 وF5 ە.   F0 کەمترین زەرەر و زیان دەگەیەنێت ، وە F5 دەبێتە هۆی ڕوودانی زیاترین تێکشکاندن.

 زۆربەی گەردەلوولەکان خێرایی با تێیاندا کەمترە لە 100میل لە کاتژمێرێکدا کە دەکاتە 161کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێر.

 گەردەلوولە زۆر بەهێزەکان خێرایی با تێیاندا زیاترە لە 300میل لە کاتژمێرێکدا کە دەکاتە 483کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێر.

 گەردەلوولە زۆر بەهێزەکان دووری زۆر زیاتر دەبڕن کە هەندێک جار زیاترە لە100میل واتە 161کیلۆمەتر.

 گەردەلوولی Tri-State کوشندەترین گەردەلوول بوو لە مێژووی ئەمریکا، کە بووە هۆی کوشتنی 695 مرۆڤ.

 گەردەلوولی Tri-State کە لە ناوچەی Missouri دەستی پێ کردووە بەرەو Illinois و Indiana ڕۆیشت لە ساڵی 1925 بووە هۆی تێکشکاندن بە درێژایی 219میل کە دەکاتە 352 کیلۆمەتر.

 وڵاتی ئەمریکا زیاترین ڕێژەی گەردەلوول تێیدا ڕوو دەدات، کە ساڵانە نزیکەی 1200 گەردەلوول بە خۆوە دەگرێت.

 زۆربەی ئەو گەردەلوولانە لە ناوچەی جوگرافی دیاری کراودا ڕوو دەدەن کە ناویان لێ نراوە "Tornado Alley " واتە "ڕێگای گەردەلوول".

 هەندێک لەو شارانەی کە زۆر جار بەر گەردەلوول کەوتوون ئەمانەن: تێکساس، کانساس، ئۆکلاهۆما و فلۆریدا.

 لە ساڵی 1989 کوشندەترین گەردەلوول تۆمار کرا لەسەر ڕووی جیهان کە لە وڵاتی بەنگلادش ڕوویدا و نزیکەی 1300 مرۆڤی کوشت.

لە بەشی باشووری گۆی زەوی گەردەلوولەکان زیاتر بە ئاراستەی میلی کاتژمێر دەسووڕێنەوە، بەڵام لە بەشی باکووری گۆی زەویدا زیاتر بە ئاراستەی پێچەوانەی میلی کاتژمێر دەسووڕێنەوە.

ئەو گەردەلوولانەی کە لەسەر ڕووی ئاودا ڕوو دەدەن پێیان دەڵێن "WaterSpout " واتە "گەردەلوولی ئاوی".

ڕاداری کەش و هەوا بەکار دێت بۆ دیاری کردنی گەردەلوول و ئاگادارکردنەوە لەبارەیەوە.

ژێر زەمین سەلامەتترین شوێنە بۆ خۆ حەشاردانەوە تێیدا لە کاتی گەردەلوول، وە هەروەها شوێنێکی گونجاویشە بۆ دوورکەوتنەوە لە پەنجەرەکان.



1681 جار بینراوە‌
13/10/2020