چۆن مناڵەکەت لەسەر سیستەم و پاک و خاوێنی پەروەردە بکەیت
وەرگێرانی : ڕێناس سەلاح
هەموو دایکێک حەز دەکات مناڵەکەی فێری سیستەم و پاک وخاوێنی ببێت،وە مناڵەکەی تۆ پێویستی بە پاک وخاوێنیە زیاتر لە هەر شتێکی تر تاوەکو بە تەندروستیەکی باش بمێنێت و دوور بکەوێت لە تووشبوونی بە زۆر نەخۆشییەوە، وە هەروەها پاک و خاوێنی متمانە بە خۆبوونی مناڵ بەرز دەکاتەوە.
لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە بنەماکانی پاک وخاوێنی بۆ مناڵان
بنەماکانی پاک وخاوێنی بۆ مناڵان
مناڵەکەت فێری بنەماکانی پاک وخاوێنی بکە هەر لە تەمەنێکی بچووکەوەو ڕای بهێنە لەسەری بە شیوەیەکی ڕۆژانە تاوەکو ببێتە کارێکی رۆژانەی، وە گرنگترینی ئەوانە:
- دەست شوشتن بە شێوەیەکی باش
- سەرشوشتنی ڕۆژانە
- دەستیان بخەنە بەردەمیان لە کاتی باوێشک یان پژمین
- بەکارهێنانی فڵچە و مەعجون بۆ ددان
چۆن مناڵەکەت فێری پاک وخاوێنی دەکەیت؟
هەر لەسەرەتاوە دەبێت مناڵەکەت ڕابهێنیت لەسەر بەردەوامی پاک وخاوێنی کەسایەتی بەشێوەیەکی ڕۆژانە تاوەکو لەسەری ڕابێت و ئەنجامیان بدات بەشێوەیەکی لا ئیڕادی، وە دیارترینیان:
دەست شوشتن
ڕوونی بکەوە بۆ مناڵەکەت کەوا دەستەکانی زۆرترین بەرکەوتەیان هەیە لەگەڵ دەوروبەردا بۆیە زیاترین ڕێژەی پیسی تیایاندا کۆ دەبێتەوە، بۆیە پێویستە بە باشی بشورێن بە تایبەتی لەو کاتانەدا:
- کە دەستەکانی پیس دەبن
- پێش ئامادەکردنی خواردن و بەر دەست بە نان خواردن کردن
- پاش تەواو بوون لە نان خواردن
- دوای ئەوەی دەستیان بەر گۆشت دەکەوێت
- پێش و دوای چوونە ناو حەمام
- دوای ئەوەی دەستیان بەر (خوێن، میز ،یان هەر شلەیەک کە لە لەش دەردەچێت دەکەوێت)
- دوای ئەوەی دەستیان بەر گیانلەبەران دەکەوێت
- دوای پژمین و باوێشک ودەست لە لووت دان
- دوای چوونە سەر ئاو
سەرشوشتنی ڕۆژانە
هانی مناڵەکەت بدە بۆ ئەوەی ڕۆژانە سەری بشوات بەیانیان و شەوان پێش خەوتن، وە دڵنیابە کە لەشی بە تەواوی دەشوات بە تایبەتی ژێرباڵ و شوێنە هەستیارەکانی لەشی، وە هەروەها دڵنیابە کە لەشی جوان ووشک بکاتەوە بەر لە جل لەبەرکردن.
جل وبەرگ و گۆرەوی خاوێن لەبەر بکات
مناڵەکەت وا ڕابهێنە کەوا ڕۆژانە جلی بگۆڕێت و جلوبەرگی خاوێن لەبەربکات بە تایبەتی گۆڕینی جلەکانی ژوورەوەی، وە گەر مناڵەکەت گەورەیە داوای لێبکە لە کاتی گەڕانەوەی لە قوتابخانە جلوبەرگی هەڵبواسێت و بیانداتە بەر هەوا.
لە کۆتاییدا "دایک و باوکی ئازیز" گەر مناڵەکەت لە تەمەنی بچووکیەوە ڕابهێنیت لەسەر ئەنجام دانی ئەم هەنگاوانە بەشێوەیەکی ڕۆژانە وبە بەردەوامی ئەوا ئەبێتە ڕۆتینێک ڕادێت لەسەریان، وە بیرت نەچێت فێرکردن لە مناڵیەوە هەروەک هەڵکۆڵێنە لەسەر بەرد.
سەرچاوەکان: 8 Simple Rules for Raising a Healthy Kid
Developing Good Personal Hygiene Practices in Children
Personal hygiene for children