ئایا ڕەوڕەوە زیانبەخشە بۆ منداڵ؟


هەرچەند منداڵەکەت ئاستی گەشەی زیاد بکات تۆش زیاتر دڵخۆشدەبیت و ئارەزوی گەشەی زیاتری دەکەی،گەیشتنی منداڵ بەتەمەنی "پێ گرتن" ئاسان نیە، تۆش ئاستەنگ وڕێگایەکی دور و درێژت بڕیووە تا گەشتووی بەم ئاستەی ئێستات
 .هەنگاوەکانی منداڵەکەت شادی بەخشترین ساتەکانی ژیانتن ، دەکرێت گەرەنتی بێت بۆ لەبیربردنەوەی هەموو ئەو ئازارانەی پێیدا تێپەڕیویت .

ئارەزوو دەکەیت هاوکاری منداڵەکەت بکەی لە هەنگاوەکانی یەکەمیدا بە بەکارهێنانی "ڕەوڕەوە" و پرسیارت بۆ دروستەبێ (کەی منداڵ دەخرێتە ناو ڕەوڕەوە؟ سوود و زیانی چەندە؟ )

لێرەدا وەڵام ئەم پرسیارانەت دەدەینەوەو چەند ئامۆژگاریەکت پێشکەش دەکەین لەبارەی هاوکاری منداڵ لەکاتی پێگرتندا:

کەی منداڵ لەناو ڕەوڕەوە دانێین؟

تەمەنێکی دیاریکراو نیە بڵێین گونجاوه بۆ دانانی منداڵ لە ڕەوڕەوە، بەڵکو پەیوەستە بە هێزو گەشەی جەستەیی و هزری و دەرونی منداڵەوە. بەڵام زۆربەی ڕەوڕەوەکان وا سازێنراون کە بۆ تەمەنی "چوار تا شازدە" مانگی گونجاون. بەڵام بەگشتی مناڵان نابێ بخرێنە ناو ڕەوڕەوە تاکو ئەم دوو مەرجە دەستەبەر نەبێ :

یەکەم: منداڵ بتوانێ سەری خۆی ڕاگرێ و بەرزی بکاتەوە.

دووەم: قاچەکانی منداڵ بگەنە سەر زەوی لەکاتێکدا دەیکەیتە ناو ڕەوڕەوە.

ئایا ڕەوڕەوە زیانبەخشە؟

کۆمەڵێکی زۆر لە پزیشکان لەجیهاندا وادەبینن کە ڕەوڕەوە زیانبەخشە، بۆنمونە فرۆشتنی ڕەوڕەوە قەدەغەیە لە کەنەدا و سزای یاسایی هەیە، زانکۆیەکی ئەمریکی داوا دەکات سزا بۆ فرۆشتنی دابنرێ لە ئەمریکا ئەمەش بەهۆی برینداربوونی سەخت کەبەهۆی بەکارهێنانی ڕەوڕەوە ڕویانداوە.

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ئەمریکا کراوە لە نێوانی ساڵانی 1990 تا 2014 دەرکەوتووە کە زیاتر لە (230 هەزار) منداڵ کەتەمەنیان لە پێنج مانگ کەمتر بووە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکان بەشی فریاگوزاری خێرا بەهۆی برینداربوونیان و زۆربەیان "کەوتنەخوارەوە"ی منداڵ بووە لەسەر قادرمە لەنێو ڕەوڕەوەکان و زۆربەشیان برینی سەخت بوون وەک برینداربوونی "سەر و پشت " ، هەروەها برینداریتریش تۆمارکراوە کە بەهۆی ڕاکێشانی شتی تیژ و گەرمەوە بەرەو ڕووی خۆیان دروست بوون .

بەدەر لە زیانەکانی ( ڕەوڕەوە) هاوکاری منداڵیش ناکات بۆ زوو پێ گرتن بەڵکو بەپێچەوانەوە دوای دەخات .

ڕەوڕەوە هاوکاری منداڵ دەکات قاچی بەکاربێنێ بەڵام ڕۆیشتن تەنها جوڵەی قاچ نیە، بەڵكو پێویستە منداڵ سەرەتا فێربێ لەسەر پێ بوەستێ و هاوسەنگی خۆی ڕابگرێ بەبێ هاوکاری کەس پاشان دەتوانێ جەستەی بەرەو پێشەوە پاڵنێ لەگەڵ هەنگاوەکانی و یەکەم هەنگاوی دەنێت بێ هاوکاری دەوروبەر، ڕەوڕەوە ناتوانێ هەموو ئەمانە بەمنداڵ ببەخشێ .

هەندێک ئامۆژگاری بۆ ئەوەی منداڵ فێری ڕۆیشتن ببێت

بۆیەکەم جار منداڵ لەتەمەنی ( نــۆ بۆ دە) مانگیدا لەسەر پێی خۆی دەوەستێ و لێرەوە فێری هەنگاونان دەبێت، ئەگەر ئارەزوو دەکەی هاوکاری بکەی ئەوا چەند ڕێنماییەکی سادەت دەخەینە بەردەست:

 بوکەڵە یان شتێکی دڵخوازی منداڵەکەت لەدووری دەستی و شوێنێکی بەرز دابنێ بۆئەوەی منداڵەکەت بەگاوڵکێ نەتوانێ بیگاتێ و چاودێریکە بزانە چی دەکات بۆئەوەی بیگاتێ .

 پێیەکانی منداڵەکەت دامەپۆشە لەکاتی پێ گرتندا بە گۆرەوی و پێڵاو بەڵکو واباشە به "پێی پەتی" بگەڕێت مادام لە شوێنێکی پارێزراودا بێت، ئەگەر لەشوێنی پاک وپارێزراودا نەبووی هەوڵبدە پێڵاوەکانی سوک و بێ پاژنە بێت چونکە ئەو پێڵای قورس و پاژنەدار دەبێتە هۆی لاوازی ماسولکەکانی قاچی منداڵەکەت و ڕۆیشتنی دوا دەخات .

 بەپێی توانا واز لە بەکارهێنانی ڕەوڕەوە بێنە لەبەرئەوەی توانای پێ گرتنی منداڵەکەت دوادەخات و وای لێدەکات بەدرێژای کات پشت بە ڕەوڕەوەکەی ببەستێ .

 ڕاهێنانی پێ بکە لەسەر ڕۆیشتن ئەگەر منداڵەکەت دەتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستی بەڵام لەهەنگاونان دەترسێ، هەوڵبدە لەسەر ئەژنۆکانت دانیشی و دەستەکانی بگری و لە ژوورەکەتدا پیاسەیەکی پێ بکەیت

وەرگێرانی: سومەیە محمد

5969 جار بینراوە‌
29/12/2020