منداڵەکەم قسە لەگەڵ خۆی دەکات، چی بکەم؟

وەرگێڕانی : سومەیە محمد

کاتێک منداڵی بچوک دەست بەقسەکردن دەکات و هەموو ڕۆژێ ئاشنای شتی نوێ دەبێت، قسەکردنەکانیان چێژبەخش دەبێت بۆ دایک و باوکان، زۆرێک لە دایک و باوکان تێبینی دەکەن منداڵەکانیان لەتەمەنێکدا زۆر قسەلەگەڵ خۆیان دەکەن، دادەنیشن یاری لەگەڵ کەسانی خەیاڵی دەکەن ، یان بەبێ ئامانجێکی دیار قسەدەکەن و بێ هەبوونی حەزی تێکەڵ بوون، زۆرجار ئەم ڕوداوە لەتەمەنی ۳ بۆ ٥ ساڵیدا دەگاتە لوتکە .

خاتونی خوێنەری ئەزیز ئەگەر منداڵەکەت لەم تەمەنەدایە و زۆر قسە لەگەڵ خۆی دەکات و ترست هەیە توشی کێشەیەک بووبێ نیگەران مەبە لە زۆربەی بارەکاندا ئاساییە و نیشاندەری هیچ گرفتێک نیە .

هۆکارەکانی قسەکردن منداڵ لە گەڵ خۆیدا

هۆکارەکانی قسەکردن لەتەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خۆیان یان بوکەڵە و کەسایەتی خەیاڵی دا، ئەم ڕووداوە قۆناغێکی ئاساییە لە قۆناغەکانی گەشەکردن ، منداڵ لەبەر چەندین هۆکار قسە لەگەڵ خۆی دەکات کە زۆربەی هۆکارەکان بەسوودە بۆی و هیچ گرفتێکیان نیە هەندێک لەوهۆکارانەش :

ڕاهێنان بۆبەکارهێنانی زمان

 منداڵ ڕاهێنان دەکات لەسەر قسەکردن هەروەک چۆن ڕاهێنان لەسەر دارەدارە و ڕۆیشتن دەکات، ئەو دەستەواژە و گوتانەی بەدرێژای ڕۆژ تۆ بەکاریان دەهێنی منداڵ بەکاریدێنێ و ئاڕاستەی بوکەڵە و یاریەکانی دەکات بۆ فەرمان کردن بۆ نمونە منداڵەکەت بە بوکەڵە و یاریەکانی دەڵێت "لە تاریکی مەترسە" یان "نانەکەت بخۆ " هیچ نیگەرانی ئەم بارودۆخە مەبە .

خۆئارامکردنەوە

منداڵ لەگەڵ خۆی قسەدەکات بۆ خۆئارامکردنەوە لەکاتی کێشەو ناڕەحەتیەکاندا، توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکات ئەو مناڵانەی قسە لەگەڵ خۆیان دەکەن زیاتر توانای زاڵبونیان هەیە بەسەر هەست و ڕەفتارەکانیاندا لەکاتە سەختەکاندا.

 خەیاڵکردن

 لەتەمەنی ۳ ساڵیدا منداڵ دەست بەخەیاڵکردن دەکات و دروستکردنی جیهانێکی خۆکرد لە یاری و بوکەڵەکانی ، منداڵ لەم تەمەنەدا کاتێکی زۆر لەقەسەکردن لەگەڵ بوکەکانی بەسەردەبات ئەمەش هاوکاری زۆر دەکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەسە ڕاستەقینەکان منداڵەکەم خەیاڵی شتانێکی نامۆ دەکات، چی بکەم؟ ئایا منداڵی "ئۆتیزم" قسە لەگەڵ خۆی دەکات؟ دەشێ منداڵی ئۆتیزم هەندێک جار قسە لەگەڵ خۆی بکات ، بەڵام هەرگیز مانای ئەوە نیە کە منداڵەکەت قسەی لەگەڵ خۆی کرد ئۆتیزمی هەیە. منداڵی ئۆتیزم نیشانە و دەرکەوتەی زۆر ڕوونتری هەیە، کێشەی بینینیان هەیە ناتوانن سەیری ناوچاوی کەسی بەرامبەر بکەن "تەرکیزیان نیە" و لەڕوی زمانەوە دوادەکەون، هەروەها لەلایەنەکانیتری گەشەیان دوادەکەوێ، منداڵی ئۆتیزم کاردانەوەی نیە لەکاتی لەئامێزگرتن و لایەنی سۆزداری و جەستەییدا لەهەربارو دۆخێکدا کە ترست هەبوو لەقسەکردنی مناڵەکەت لەگەڵ خۆی ڕاوێژ بە پزیشکی منداڵان بکە بەزووترین کات، پزیشک پێت ڕادەگەیەنێ کە منداڵەکەت کێشەی هەیە یان نا .

چارەسەری قسەکردنی منداڵ لەگەڵ خۆی

 وەک لە دێڕەکانی پێشوودا وتمان کێشەیەک نیە پێویستی بەچارەسەر هەبێت بەڵکو بەپێچەوانەوە ئەو قسەکردنەی هاوکاری دەکات لە پاراوکردنی زمانی ، گەشەپێدانی خەیاڵ ، هەروەها هاوکاری دەکات لەبەرەنگاربونەوەی پەستانە دەرونیەکانی، شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن بە نەپچڕاندنی قسەکردنی منداڵ لەگەڵ خۆی بەڵکو ئامۆژگاری دەکەن بە بەشداری کردن لەگەڵی لەجیاتی پێی بڵێی "بۆچی قسە لەگەڵ بوکەکەت دەکەی" یان "ئەوە ڕاستەقینە نیە" پێی بڵێ (دەتوانی بە بوکەکەت بڵێی کاتی خەوتنە) هەروەها ئەگەر هەستت کرد منداڵەکەت بۆماوەیەکی زۆر قسەلەگەڵ خۆی دەکات دەتوانی تۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵی بیت و زیاتر قسەی لەگەڵ بکەیت و یاری لەگەڵ بکەی . ئەگەر قسەکردنی مناڵەکەت لەگەڵ خۆی لەدوای توش بوون بەشۆکێک ڕوویدا وەک ڕووداوی هاتوچۆ یان لەدەستدانی کەسێکی نزیکی دەتوانی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

خاتونی خوێنەری بەڕێز لەم ڕاپۆرتەوە هۆکارەکانی قسەکردنی منداڵت زانی لەگەڵ خۆی، وە زانیت ئەم دۆخە چۆن سوودی گرنگی دەبێت بۆی، هەروەها زانیت چ کاتێک جێی ترسە، ئامۆژگاریت دەکەین کە بەردەوام پەیوەندیت لەگەڵ مناڵەکەت هەبێت و ڕۆژانە کاتی تایبەتی لەگەڵ بەسەر ببە ئەگەر کاتێکی کەمیش بێت.

3564 جار بینراوە‌
16/10/2020