سوودەکانی وێنەکێشان بۆ منداڵ
ئەوە زانراوە کە وێنەکێشان ڕێگەیەکە کەمنداڵ بەهۆیەوە بیر و سۆز و هەستەکانیان دەردەبڕن، وێنەکێشان چەندین سوودی هەیە کە لەم بابەتەدا هەندێکیان دەیانخەینە ڕوو، لەوانەش :
پەرەپێدانی جوڵەی جومگەکان: وێنەکێشان یارمەتی باشتر کردن و بەرەوپێشچوونی جوڵەی پەنجە و مەچەک و دەستی منداڵ دەدات، وای لێدەکات ڕێکخستن بکات لەنێوانیاندا و بەشێوازی زۆرباش بەکاریان بهێنێ.
بەهێزکردنی لێکدانەوەی بینایی: وێنەکێشان هاوکاری منداڵ دەکات لەزانینی مەوداکان و بەراوردکردنیان بە ئەندازەکان، وە هەروەها بەشێک دەبێ لە باشترکردنی بینینی شتەکانیان و زانینی دووری و نزیکیان.
ئاستی سەرنج و تەرکیزیان زیادەکات: لەبەرئەوەی زۆربەی منداڵان چێژ لەوێنەکێشان دەبینن ، ئەم چالاکیەش کاتیان پێدەبەخشێ بۆ تێگەیشتن لە واتای تەرکیز و ڕاهێنان، ئەمەش هاوکاری منداڵ دەکات بۆ سەرکەوتنی ئاستی زانستی لەخوێندنگەدا.
ڕێکخستن لەنێوان چاو و دەستدا دەکات: لەپاڵ باشکردنی توانای جوڵەیی وێنەکێشان هاوکاری منداڵ دەکات پەیوەندی دروست بکات لەنێوان ئەوەی دەیبینێ و ئەوەی ئەنجامی دەدات .
متمانەبەخۆبوونی زیاد دەکات: وێنەکێشان بە گرنگترین چالاکی دادەنرێ کە متمانەبەخۆبوون زیادەکات ، کاتێک هانی منداڵەکەت دەدەیت لەکاتی وێنەکێشاندا و پاڵنەری دەبی بۆ پێشکەوتن و باشتربوونی و ڕێز لەوەدەگری ئەنجامی دەدات متمانە بەخۆبوونی زیادەکەیت و تواناکانی باشتر دەکەیت.
چارەسەرکردنی کێشەکان لەڕێگەی داهێنانەوە: لەپاڵ ئاستی بینایی و تەرکیزدا وێنەکێشان هاوکاری منداڵ دەکات چارەسەری کێشەکانی بکات بەڕێگەی داهێنان و بیرکردنەوە بەشێوەی ئەرێنی.
وەرگێرانی : سومەیە محمد
|