ڕێگاکانی پەروەردەکردنی منداڵ لە ئیسلامدا


پەروەردە تەنیا پێک نەهاتووە لە چەند فەرمان و قەدەخەکراوێک کە پێویستە منداڵان گوێڕایەڵی بن، وە هەروەها تەنیا بریتی نییە لە پۆشاک و خواردن و خواردنەوە و چەندەها پێداویستی دیکە، بەڵکوو پەروەردە کردارێکی هەمەلایەنە و چەند ڕێگایەکی جۆراوجۆرە کەوا دایکان و باوکان دەتوانن بیگرنە بەر بۆ پەروەردەی منداڵەکانیان تاوەکوو منداڵان پەیوەست ببن بەو بنەمایانەی ئیسلام دیاری کردووە، بەشێک لە ڕێگا پەروەردەییەکان بریتین لە:

١ (پێشەنگی باش: هەڵسوکەوتی دایکان و باوکان کاریگەری زۆری هەیە لەسەر منداڵان ئەوان لە سەرەتای تەمەنیان هەوڵی دووبارەبوونەوەی ڕەفتار و گوفتارەکانی دایک و باوکیان دە دە ن.

هەر بۆیە پێشەنگی باش گرنگترین ڕێگایە دایکان و باوکان پەیڕەوی بکەن بۆ پەروەردە کردنی منداڵە کانیان تاوەکوو منداڵە کان جیاوازی نەبینن لە نیوان ڕەفتار و گوفتارەکان.

کەواتە پێویستە دایک و باوک کردار و خوو ڕەوشتیان پابەندی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بیت، بۆ ئەوەی منداڵەکان بە شێوازێکی دروست پەروەردە بن.

٢ (ڕاهێنان: واتا لە سەرەتای پەروەردە ی منداڵان پێویستە دایکان و باوکان بە ڕاهێنانی منداڵە کان دەست پێ بکەن، وەک ڕاهێنانیان لە سەر نوێژ، لە سەرەتا پێویستە نوێژ لەگەڵ دایک و باوکیان ئەنجام بدەن و کاتەکانی نوێژ بزانن ئەم ڕاهێنانە وا لە منداڵان دەکات نوێژەکان لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەن. هەمان شێوە بەکار دەهێنرێت بۆ فێرکردنی هەر خوو ڕەوشتێکی ئایینی یان پەروەردەیی.

٣ (چاودێری: پێویستە منداڵان چاودێری بکرێن لەلایەن دایکان و باوکانە وە، بزانن بۆ کوێ دەڕۆن لە کوێوە دێن، هاوڕێکانیان کێن، وە چۆن کاتەکانیان بە سەردەبەن. تاوەکوو بتوانن پەروەردەیەکی دروست بکرێن بەڵام بە مەرجێک منداڵان ئاگاداری ئەم چاودێرییە نەبن بۆ ئەوەی هەست نەکەن کەوا ئازاد نین یان متمانە پێ کراو نین.

٤ (چاندنی ئامۆژگاری ئایینی لە دڵی منداڵەکاندا: پێویستە منداڵەکان لەوە دڵنیا بکەینەوە کەوا خودای گەورە چاودێرە لە سەریان بۆ ئەوەی بزانن کاتێک کارێکی خراپیان ئەنجام دا تووشی سزای خودا دە بن، بەم جۆرە ش دایکان و باوکان ماندوو نابن لە چاودێری کردن چونکە منداڵان دڵنیا دەبن لە چاودێری خودای گەورە و پێویستیان بە چاودێری دیکە نییە.

٥ (خوێندنەوە: پێویستە پەرتووک و نامیلکەی بەسوود بۆ منداڵان دابین بکرێت و هان بدرێن لە سەر خوێندنەوەی، وەک ژیاننامەی پێغەمبەری مەزن، وە چیرۆکی پێغەمبەران و چیرۆکەکانی قورئان و هەندێک پەرتووکی بە سوود کەوا فێری خوو ڕەوشتی ئیسلامیان دەکات، بەم شێوەیەش بیر و هزریان فراوان دە بێت و کاتەکانیان بە خوێندنەوە بەسەر دەبەن.

٦ (ئامۆژگاری چاکە: پێویستە ئامۆژگاری کردنی منداڵان بە شێوازێکی نە ڕم و نیان و هەست کردن بە خۆشەویستی بێت، ئاگادارکردنەوە یان بەوەی کاتێک براوە دەبن کە گوێڕایەڵی خودای گەورە بن، هەروەها دۆزەخ و بەهەشتیان بیر بخەینەوە و هەمیشە ئەوە یان لە یاد بێت کە وا پێغەمبەر دروودی خودای لێ بێ و هاوەڵانی باشترین پێشەنگن بۆمان.

٧ (هاندان و ترساندن: ئەم کارە ش بە پێش کەش کردنی دیاری دەبێت بۆ منداڵان، وە هەروەها بە پێدا هەڵدان و باسکردنیان بە چاکە کاتێک کارێکی باش ئەنجام دە دە ن و ترساندنیان بەوەی تووشی سزا دەبن ئەگەر کارێکی نەگونجاو ئەنجام دەن.

 

5871 جار بینراوە‌
08/03/2020