ڕاستکردنەوەی هەڵەی منداڵ

منداڵ کە هەڵەی کرد پێویستی بەوەیە ڕەفتارە دروستکەی فێر بکرێت، نەوەک تەریق بکرێتەوە

بەشێک لە گەورەساڵان پێیان وایە ئەگەر منداڵەکەیان هەڵەیەکی کرد و ئەمان تەریقیان کردەوە  لەسەری، ئیتر بەو شێوەیە فێری ڕەفتارە دروستەکەی دەبێت.

تانە و تەشەر شێوازی فێرکاری نین، تاوەکو کاریگەری ئەرێنییان لەسەر منداڵ هەبێت.

منداڵ بەوە فێری سەلیقە دەبێت کە ئاشنای ڕەفتارە دروستەکان بێت، نەوەک بەوەی لەسەر هەڵەکانی ڕووشکێن بکرێت و توانجی لێ بدرێت.

تەریقکردنەوە یەکێکە لەو هەڵە باوانەی کە گەورەساڵان لە مامەڵەیان لەگەڵ منداڵاندا تێی دەکەون.

بۆ نمونە؛ لەبری ئەوەی بوترێت: " بە ملچەملچ نان مەخۆ!" باشتر وایە بوترێت: " ئەگەر پارووەکلەی ناو دەممان بەم شێوەیە (بەکردەنی نیشانی دەدرێت) بجوین، ئاسانتر هەرس دەبێت." ئەم شێوازە هەم منداڵەکە ڕوشکێن ناکات، هەم یارمەتیشی دەدات فێری ڕەفتارە دروستەکە ببێت.

 

 

3433 جار بینراوە‌
09/03/2020