لە تەمەنی 1-2 ساڵیدا کۆمەڵێک ڕێنمایی و هەنگاو هەیە کە دەبێت دایک و باوک بەرامبەر منداڵەکانیان ڕەچاوی بکەن، لە گرنگترینیان ئەم چەند خاڵەی خوارەوەن :
◀ لەم تەمەنەدا منداڵ پێویستی بە لە ئامێزگرتن و گرنگی پێدانی زۆر هەیە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابین کردن هەستی ئاسایش و دڵنیایی و هاوسەنگی منداڵ. لای لایە و جوڵاندن و لێدان لە پشتی بە هێواشی گەشە بەو هەستە دەدات و ئاسانکاریش دەکات بۆ خەو لێکەوتنی.
◀ باشتر وایە ژورێک تایبەت بکرێت بە منداڵ، ئەمەش بۆ ئاسوودەیی منداڵەکە و ئاسانکاری دایباب گرنگ و پێویستە.
◀ منداڵ پێویستی بە هۆگری و هاودەم بوون و یاری لەگەڵ کردنە، بۆیە دەبێت دایک و باوک زیاتر کاتی بۆ تەرخان بکەن.
◀ دەبێت هاوکاری بکرێت لە دەست شۆردن و تەوالێت کردندا و هەوڵبدرێت فێر بکرێت.
◀ پێویست دەکات کە لە قسەکردن و گوێگرنتدا بەشداری پێ بکرێت و هەوڵی لەگەڵ بدرێت تاکو پەیوەندیەکانی گەشە بکەن.
◀ منداڵ پێویستی بەدایکێکی ئارام و کار بەڕێکەرە دایکێک کە بتوانێت بیری لای ئارامی منداڵەکەی و خۆی بێ، وە منداڵ دەبێت هەست بە بوونی ئارامی هەستی دایکی بکات لە کاتی شیر پێدانی.
◀ لەناو خێزانەکاندا پێویستە ئاگاداری هەڵسوکەوت و هەڵچونەکان بن، بۆ ئەوەی کاریگەری خراپ نەکاتە سەر منداڵ.
◀ پێویستە کەشێکی گونجاو بۆ ئازادی منداڵ هەبێت، تا ڕادەیەک ئازاد بێت ئازادیەک کە سنوری بۆ دابنێرێت.
◀ منداڵ پێویستی بە ئەوەیە وەک ئەندامێکی خێزان هەژمار بکرێ.
◀ لە ئارەزووەکانی منداڵ ئەوەیە بتوانێت بەسەر یارییەکاندا زاڵ ببێت و بتوانێت بەکاریان بهێنێت، ئارەزووی یارییەک ناکات کە لێی تێناگات نەتوانێت بەکاری بهێنێ.
◀ منداڵ حەزی بە یاری کردنە بە سەربەخۆیی لە ڕاکردن و هەڵبەز و دابەز و بازدان و هتد.
◀ منداڵ ئارەزوو دەکات بە دەستی خۆی نان بخوات، بۆیە دەبێت ڕێگەی پێ بدرێت بە دەستەکانی خۆی نان بخوات ئەگەر چی بە شێوەیەکی دروستیش ئەم کارە ئەنجام نەدات.
◀ منداڵ پێویستی بەوەیە کە جەستە و جل و بەرگی پاک و خاوێن بێت.
◀ پێویستە منداڵ ڕابهێنرێت کە سۆزو خۆشەویستی خۆی دەرببڕێت.
◀ زۆربەی جار منداڵ پێویستی بە ئەوە هەیە بە ئاشکرا خۆشەویستیی و میهرابانیی بۆ دەرببڕدرێت چونکە بە ئەم کارە فێر دەبێت ئەویش میهرەبانی بۆ کەسانی دیکە دەرببڕێت.